٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو شوێنەی پەکەکەی لێ بێ، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆی ناچن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  قایمقامی شنگال دەڵێ، پەکەکە لە چەند ناوچەیەکی شنگالدا هەن بەڵام دەستەڵاتیان نییە، تەنیا دەیانەوێ کێشە بنێنەوە، ئه‌وه‌تا رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش ئەو شوێنەی پەکەکەی لێ بێ ده‌ست بۆ ئاوەدانكردنەوەی نابه‌ن.

(مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، پەکەکە لە چەند ناوچەیەک لە سنووری شنگال ھەن وەک ناوچەی خانەسۆر، بارێ، چەند گوند و ناوچەیەکی دیکە و لەنێو شنگالیشدا ھەن، بەڵام ژمارەیان زۆر نییە و ھیچ دەستەڵاتێکیان نییە.

دەشڵێ، رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی ئامادە نین بچنە ئەو ناوچانەی کە پەکەکەی لێن بۆ ئەوەی ئاوەدانیان بکەنەوە، چونکە په‌كه‌كه‌ بە مەترسی دەزانن، بۆیە تا ئه‌وانی لێ بێ ئەو ناوچانە ئاوەدان ناکرێنەوە.

ئاماژەیشی دا، پەکەکە لەو ناوچانەدا بوونەتە بەربەست و خەڵک لەبەر ئەوان ناگەڕێنەوە چونکە دەزانن بەردەوام کێشە دەنێنەوە.

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار