٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆشنەر: ئێستا ئەو ساتەیە سنوورەكان لاببرێن و سەربەخۆییی كوردستان رابگەیەندرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
دهۆك-KDP.info- (بێرنارد كۆشنەر) وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، پێویستە سەربەخۆییی كوردستان رابگەیەندرێت كه‌ ئێستا ئەو ساتەیە سنوورەكان لاببرێن.
 
لە میانی بەشداریكردنی لە پانێلی یەكەمی كۆنفرانسی "سەربەخۆییی کوردستان رووبەڕبوونەوە و دەرفەت" زانکۆی ئەمەریکایی کوردستان – دھۆک، (بێرنارد كۆشنەر) وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا گوتی: "پێویستە سەربەخۆییی كوردستان رابگەیەندرێت لەم ناوچە پڕ كێشەیەدا، ئێستا ئەو ساتەیە كە سنوورەكان لاببرێن و دەتوانن پشت بە زۆر كەسانی خۆبەخش ببەستن".
 
ھەروەها (كۆشنەر) گوتی: "پاڵپشتیی سەربەخۆییی کوردستان دەکەم و 50 ساڵە چاوەڕێی ئەو رۆژە دەکەم، کورد خەبات بۆ دیموکراسی و ئازادی دەکات، باشترین رێگەش بۆ سەربەخۆیی لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوەیە".
 
باسی لەوەش كرد: "كاتێك یاسای نێودەوڵەتی پشتگیری لە بزووتنەوەیەكی وەك كورد نەكات، پێویستە ئەو یاساییە بگۆڕدرێت، ھیچ نەبێت دەستكاری بكرێت یاخود پرسیار لە رای گەل بكرێت بزانرێت ئایا چارەنووسی خۆیان چۆن دەوێت".
 
(كۆشنەر) گوتیشی: "زۆر بە جیھاندا گەڕاوم یەكەم گفتوگۆم لەگەڵ (مستەفا بارزانی) لەبیرە ئەوكات گەنج بووم، خۆبەخش و چالاكوان بووم، زۆر سەرسام بووم بەو پیاوە مەزنە، كەسێكی ئازا و چاونەترس بوو، ئەو دیدارەم ساڵی 1975 بوو یەكەم گفتوگۆم بوو لەبارەی سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمی كوردستان".

هەواڵی پەیوەندیدار