زاڵمای خەلیلزاد: بۆ سەربەخۆییتان دەبێ ئاستەنگە نێوخۆییەکان وە‌لا بنێن

دهۆک-KDP.info- (زاڵمای خه‌لیلزاد) کە ئه‌ندامی بۆردی باڵای زانكۆی ئه‌مەریكایی كوردستان- دهۆكە، له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی زانكۆکەدا بە ناونیشانی "سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ئاسته‌نگه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كان وتاری دا و، به بایەخەوە پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانی باس كرد و رایگه‌یاند، پێویسته پرسه لاوه‌كییه‌كان وە‌لا بنێن و فۆكس بخه‌نه سه‌ر سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
(زاڵمای خەلیلزاد) باڵیۆزی پێشووتری ئەمەریکا لە عێراق لە کۆنفرانسەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند "بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی سەربەخۆییی کوردستان کارێکی گرینگە، ئەمڕۆ ئەو پرسە یەکێکە لە پرسە گرینگەکانی عێراق و دەبێت گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت".
کۆنفرانسی سەربەخۆییی کوردستان لە چەند پانێڵێک پێک دێت، لەو پانێڵانەدا بە بەشداریی هەریەک لە: (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، (مەسروور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، (د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح) جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و (زاڵمای خەلیلزاد) باڵیۆزی پێشووتری ئەمەریکا لە عێراق و چەند سیاسەتمەدارێکی دیکە، باسی فاکتەرەکانی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
باڵیۆزی پێشووتری ئەمەریکا لە عێراق هەروەها گوتی "بەهۆی ئەوەی شەڕ لە ناوچەکەدا فراون بووە لە عێراق، سووریا و چەند وڵاتێکی دیکە و تیرۆر بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر وڵاتان، هەروەها پێشمەرگەش توانیویەتی قارەمانانە و نەبەردانە شەڕی هەموو جیهان بکات و، داعش و تیرۆر تێک‌بشكێنیت".
(زاڵمای خەلیلزاد) ئاماژەیشی دا، "ئەوەی گرینگە دەبێت بپرسین دوای شەڕی داعش چیی روو دەدات و ئاییندەی ناوچەکە بەرەو کوێ دەگات؟، ئێستا شەڕ بەردەوامە و دەزانین داعش نامێنێت، "بەڵام دوای ئەوە چیی دەبێت و چیی روو دەدات؟، بۆیە دەبێت وڵاتانی زلهێز قسەی خۆیان بکەن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ناوچەکەدا دەکەن".
لەبارەی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانیشەوە، باڵیۆزی پێشووتری ئەمەریکا گوتی "لە ناوچەکەدا گۆڕانکاریی گەورە و پێشهاتی نوێ روو دەدەن، دەبێت وڵاتانی گەورەش خۆیان لەگەڵ ئەو دۆخەدا بگونجێنن و دەستپێشخەریی نوێیان هەبێت".
(زاڵمای خەلیلزاد) گوتیشی "هەموو کورد حەز دەکەن خاوەنی دەوڵەت بن و کەس گومانی لەوەدا نییە، بەڵام ئەو بابەتە کە ئێستا لە زانکۆی دهۆک باس دەکرێت کاتی ئەوەیە؟ من پێم وایە بڕیاری سەربەخۆییی کوردستان بڕیارێکی قورس، گرینگ و چارەنووسسازە، ئەو پرسە کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دەبێت و دەبێت سەربەخۆیی ببێتە پرس و ئامانجی سەرەکی، هەروەها دەبێت لە نێو کورددا رێککەوتن هەبێت و دواتر لەگەڵ عێراق رێککەوتن بکەن".
خه‌لیلزاد كه كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سیاسی و دیپلۆماسیی ئه‌مەریكایه و ئه‌گه‌ری زۆره له ئیداره‌ی نوێی (سه‌رۆك تره‌مپ)ـدا پۆستێكی گرینگ و باڵا وه‌ربگرێت، له وتاره‌كه‌یدا هەروەها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه كرد كه كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت و داوای كرد كورد به جیددی هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی بنێت.
هه‌روه‌ها گوتی "خواستێكی زۆرم هه‌یه بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی و كورد شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆیی و هه‌ندێك هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی پرسی سه‌ربه‌خۆیی نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه زۆربه‌ی كورده‌كان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن و نزای بۆ ده‌كه‌ن."
(خه‌لیلزاد) له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌یشی دا كه زۆر وڵات ئه‌و فاكته‌ر و خاڵانه‌ی ئێستا هه‌رێم هه‌یه‌تی، نه‌یانبووه و سه‌ربه‌خۆیش بوونە، بۆیه پێویسته بیر له‌وه‌ش بكه‌نه‌وه و ئاسته‌نگه‌كانیش ببینن و كاریان له‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داوای كرد "لە پێناو ئه‌و پرسه‌دا بابه‌ته لاوه‌كییه‌كان وە‌لا بنێن چونکە هه‌موو جیهان چاوی له‌سه‌ر ئێوه‌یه."
گوتیشی، كاتێك ئه‌مەریكا سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند، رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا بوون، به‌ڵام ئه‌مەریكا سه‌ربه‌خۆ بوو و بڕیاری خۆیدا.





