مه‌سروور بارزانی: بۆ ئەوەی نەبینە قوربانیی به‌ریه‌ككه‌وتنەكان، دەبێ سەربەخۆ بین

دهۆک-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مەریكایی كوردستان ـ دهۆك رایگه‌یاند، "ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندین و ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین."
(مه‌سرور بارزانی) له رۆژی یه‌كه‌می كۆنفرانسی ساڵانه‌ی زانكۆی ئه‌مەریكایی كوردستان ـ دهۆك بۆ تاوتووكردنی "سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ده‌رفه‌ت" رایگه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت له رووی سیاسی و ئه‌كادیمییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی كێشه‌كان بكه‌ین و ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبمه‌تمه‌ندین و ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین و به‌بێ ئه‌و داهاتوومان روون نابێت و، هاوكاتیش ده‌بینه قوربانیی به‌ریه‌ككه‌وتنە هه‌رێمییه‌كان."
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی، "سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له عێراق پێویسته وه‌ك چاره‌سه‌ر ته‌ماشا بكرێت، له كاتێكدا متمانه نێوان پێكهاته‌كانی عێراق نه‌ماوه و ئێمه وه‌ك هاووڵاتی یه‌كسان ته‌ماشا نه‌كراوین و حكوومه‌تی عێراقیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له دابینكردنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. هێواشی خواست له پانێله‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه بتوانین به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و له چوارچێوه‌ی بابه‌ته‌كان، كێشه‌كان باس بكه‌ین و پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش بڕیار بده‌ین."
سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مەریكایی كوردستان ـ دهۆك له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و فره‌ره‌نگییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و روانینی جیاوازیش هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به‌م فره‌ڕه‌نگی و فره‌هزرییه‌ی له بواری سیاسی كرد كه به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بوون.
(مه‌سرور بارزانی) کە ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، له كۆتایی قسه‌كانیدا هیوای خواست بۆچوون و ده‌ره‌نجامی باش له پانێله‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه به‌ده‌ست بهێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆنفرانسی "سەربەخۆییی كوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و دەرفەت" له زانكۆی ئه‌مەریكایی كوردستان ـ دهۆك بۆ تاوتووكردنی پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می به‌ڕێوه‌چوو و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە كۆنفرانسەكەدا هەریەک (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، (بەرهەم ئەحمەد ساڵح) جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانئی کوردستان، (زاڵمای خەلیلزاد) باڵیۆزی پێشووتری ئەمەریکا لە عێراق و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەشدارییان کردووە.





