وێنەیی؛ بارینی به‌فر له ناوچه جیا‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەردەوامە

سۆران-KDP.info- زیاتر له دوو رۆژه شه‌پۆلێكی به‌فر بارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، له ناوچه جیاجیاكانیش به ڕێژه‌ی جیا به‌فر باریوه، له هه‌ندێك ناوچه 70 سم و له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌یش زیاتر له 50 سم به‌فر باریوه، تا ئێستایش به‌فر بارین هه‌ر به‌رده‌وامه.
(مه‌غدید عه‌ریف) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، له حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان به‌فرێكی باش باریوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمه‌كانی به‌فر ڕاماڵین ده‌ستیان به خاوێنكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌وبانه‌كان كردوو و تا ئێستایش هیچ گرفتێكی هاتوچۆ، به‌تایبه‌تی له سنووری نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران دروست نه‌بووه و جموجۆڵی گه‌شتیاری به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئەو بەرپرسە ئیدارییە دەڵێ، ئێران ڕێگاکانی سنووری خۆی خاوێن نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش وای كردووه گرفتی هاتوچۆ بۆ بارهه‌ڵگره‌كان دروست ببێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له سنووری شارۆچكه‌كانی ئامێدی و ئاكرێ مێرگه‌سۆر و سۆران به ڕێژه‌ی جیاجیا به‌فر باریوه و، تیمه‌كانی به‌فر ڕاماڵین خه‌ریكی خاوێنكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی گرفتی هاتوچۆ دروست نه‌بێ.
رابین شێروانی














