د. نوورى: چوارشه‌ممه‌ی دابێ كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجوومەنی وەزیران و فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، بڕیار دراوه رۆژى چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ى دابێ كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجوومەنی وەزیران و فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت له‌باره‌ى بوودجه‌ى گشتى 2017ى عێراق.
(د. نوورى عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیار دراوه رۆژى چوارشه‌ممه‌ى حه‌فته‌ى دابێ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له‌باره‌ى بوودجه‌ى گشتى 2017ى عێراق ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر هیچ گۆرانكارى تێدا نه‌كرێت.
(عوسمان) گوتیشى: "پێویسته هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانه كوردیه‌كانی به‌غدا ئاماده‌یى كۆبوونه‌وه‌كه ببن، بۆ ئه‌وه‌ى به‌راوردێكى داتا‌و زانیارییه‌كان بكه‌ن و تێبگه‌ن چ هه‌ڵه‌یه‌كیان كردووه و چ ته‌ڵه‌یه‌كیان بۆ دانراوه له‌نێو یاساى بوودجه‌ى گشتى 2017ى عێراق، له‌رووى داڕشتنى زمانه‌وانیشه‌وه زۆر غه‌درێكى گه‌وره له كورد ده‌كرێت كه ئه‌وان پێیان وایه شتى باشیان كردووه جا چ به‌زانین یاخود به نه‌زانین بابێن، ته‌ماشاى ئه‌و زانیارى و داتا‌و ژمارانه بكه‌ن چ فێڵێك كراوه، زۆر شتى تریش هه‌یه بۆ نموونه ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كه هاتووه له‌نێو بوودجه‌كه ده‌ڵێت، (وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقه و باسى ژماره‌ى پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ها بڕى پاره‌كه‌ش تێیدا دیارى نه‌كراوه) دواى هه‌موو ئه‌مانه‌ش تێیدا هاتووه و ده‌ڵێت، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان وه‌ربگیرێت، ئه‌مه‌ش سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقه دیسان ده‌بێت لێى بپارێینه‌وه بزانین چیمان بۆ ده‌كات."
سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران ده‌شڵێت، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه كردوومانه له 2014 له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق تێیدا ده‌ڵێت، هێزى پێشمه‌رگه به‌شێكه له هێزى زه‌مینى عێراقى شایسته‌ی دارایى پێ بدرێت، باسى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ناكات، به‌ڵام لێره ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقى بكه‌ین هیچ قیمه‌تێكى نابێت، چونكه ده‌بێت دیسان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدات."
نه‌شوان به‌رزنجى




