ته‌وای گونده‌كانی شه‌به‌ك ئازاد كراون و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان

مووسڵ-KDP.info- نوێنه‌ری كوردانی شه‌به‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردانی شه‌به‌ك بۆ گونده‌كانی شه‌به‌كنشین ده‌ستی پێكردووه و تا ئێستا نزیكه‌ی 100 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و، له داهاتوویه‌كی نزیكدا 200 خێزانی دیكه‌یش ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
(ساڵم شه‌به‌ك) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ده‌ستمان كردووه به پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كوردانی شه‌به‌ك له‌نێو كه‌مپه‌كان بۆ گونده شه‌به‌كنشینه‌كان و، تا ئێستا نزیكه‌ی 100 خێزانی گوندی تۆبزاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و رۆژانه‌یش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
(شه‌به‌ك) گوتیشی: "ته‌وای گونده‌كانی شه‌به‌ك له سنووری مووسڵ ئازاد كراون، كه ژماره‌یان 56 گوند ده‌بن، له دوو رۆژی داهاتوویشدا 200 خێزانی دیكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و گوند و ئاوایانه".
رابین شێروانی




