داعش له دوروبه‌ری مووسڵ کارخانه‌ی دروستکردنی چه‌کی هه‌بووه

هەولێر-KDP.info- ئاژانسی ده‌نگوباسی ڕۆیته‌رز بڵاوی کرده‌وه، داعش له ده‌وروبه‌ری شاری مووسڵ کارخانه‌ی چه‌کی هه‌بووه و چه‌کی دروست کردووه.
ئه‌م هه‌واڵه به‌پێی ڕاپۆرتێکی گرووپی لێکۆڵینه‌وه‌ی كار که له بواری چه‌کدارکردنی ململانێکان کار ده‌کات، زانیاری له‌م ڕووه‌وه بڵاو کردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات که که‌ره‌سته‌ی خاویان له به‌رده‌ستدا بووه و هه‌ندێک له پارچه چه‌که‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ری پیشه‌سازیی چه‌ک دروست کردووه و هه‌ندێکیشیان هه‌روا هاکه‌زایی بوون وه‌ک بۆمبی لاڕێ و هه‌ندێک چه‌کی کیمیاییان دروست کردووه.
لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌و گرووپه سه‌ردانی شه‌ش جێگای کردووه که داعش بۆ دروستکردنی چه‌ک به‌کاری هێناون و پێی وایه که داعش ئه‌و کارمه‌نده پسپۆرانه‌ی خۆی که له بواری چه‌کسازیی کارده‌که‌ن له موسڵ نه‌هێشتووه‌ته‌وه و بردوونی بۆ جێگای پارێزراو له وڵاتانی ده‌روبه‌ر.




