٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەلۆ: لە ڕێگای دروستکردنی لیوایەکی حەشدی شەعبی هەوڵی تێکدانی دۆخی کەرکووک دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
كه‌ركووك-KDP.info- سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە هەوڵی تێکدانی دۆخی کەرکووک دەدرێت ئەوەش لە رێگای دروستکردنی لیوایەکی حەشدی شەعبی ییه‌وه‌.
 
(سەڵاح دەلۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتیی کوردستانی راگەیاند: "زۆر جار هەڕەشە لە کورد کراوە، بەڵام هیچ یەکێک لەو هەڕەشانە وای نەکردووە ئیرادەی میللەتی کورد بشکێنرێت، کورد خاوەنی ئیرادەی خۆیەتی پەلاماری کەسی نەداوە خاکی کەسی داگیرنەکردووە و خاکی خۆی هێشتا ماوە کە ڕزگار نەکراوە، بۆیە ئێستا هێزی پێشمەرگەی کوردستان پارێزگاری لە خاکی کوردستان دەکات و سەنگەری جێگیر کردووە، هیچ هەڕشەیەکیش قبوڵ ناکرێت.
 
(ده‌لۆ) گوتیشی: "(سەرۆک بارزانی) بە بەردەوام لەسەر پرسی کەرکووک لەسەر خەتە و ئاگاداری وورد و درشتی کەرکووک هەیە و بەردەوام لەگەڵ فەرماندەکان لەسەر خەتە".
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک- گەرمیانی پارتی ده‌شڵێت، قبوڵ ناکەین حەشدی شەعبی یان هیچ چەکدارێک لە ژێر هەرناوێکدابێت بێتە کەرکووک، بەڵام هەوڵ هەیە بەتایبەت خەڵکی یەکێتیی کە دەستیان لە دروستکردنی حەشد دا هەیە لە کەرکووک كه‌ ئێستا بڕیاریان وایە حەشد لیوایەک له‌ كه‌ركووك دروست بکەن، دوو فەوجیان دروستکردووە لە قەرەحەسەن جێگیر کراوون، بەڵام دواتر بەهۆی فشاری ناوچەکە ئەو فەوجە گوازراوەتەوە بۆ نزیكی کەرکووک كه‌ بەشێک لە فەرماندە و کەسەکانیان ئەندامی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانن، بۆیە رێگا نادەین هیچ هێزێک لەژێر هەرناوێک بێت شاری کەرکووک داگیر بکات.
 
کارزان سەباح هەورامی 
 

هەواڵی پەیوەندیدار