٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕادەستکردنی نەوت به‌ بەغدا کارەساتە؛ پێویستە ئۆپیک بهێنرێتە سەر هێڵ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (عەلی هالۆ) ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمان دەڵێ، کارەساتە نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بکرێ؛ پێویستە حکوومەتی هەرێم ئۆپیک بێنێتە سەر هێڵ و لەو رێگەوە فرۆشی نەوت زیاد بکات.

 

 (عەلی هالو) ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوت، ''رێكخراوی ئوپێك بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی داوە و لەگەڵ ئەو وڵاتانەش دانوستان دەكات كە ئەندامی رێكخراوەكە نین، بۆیە من وای دەبینم هەرێمی كوردستانیش یەكێكە لەو وڵاتانەی بەرهەمهێنەری نەوت كە ئەندامی ئوپێك نییە و سەربەخۆ نەوت دەفرۆشێ، بۆیە پێویستە ئوپێك دانوستان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات، چونكە هەرێمی كوردستان رۆژانە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی بازاڕ دەكات و بەرهەمەكەی لە زۆرێك لە وڵاتان زیاترە، پێویستە هەرێم  ئوپێك بێنێتە سەر هێڵ و هەوڵبدات بەرهەمی فرۆشی نەوتی خۆی لەو رێگەوە زیاد بكات.''

 

ئاماژەیشی دا، ''گەڕانەوەی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا لە ڕووی دارایی و سیاسییه‌وه‌، پێم وایە كارەساتە، بە بۆچوونی من هەرێم نەوتی خۆی بەشێوەی سەربەخۆ بفرۆشێت باشترە نەك لە رێگەی بەغداوە؛ چونكە لە رابردوودا ئەزموونێكی تاڵمان لەگەڵ بەغدادا هەبووە.''

 

(هالۆ) گوتیشی کە، ''لە ئێستادا حكوومەتی عێراق تووشی چەندین كێشەی سیاسی و ئابووری بووه‌ته‌وه‌ و ناكرێت خۆمانی پێوە گرێ بدەین، ئەو هەنگاوەی هەرێم بۆ ئابووریی سەربەخۆ هەنگاوێكی زۆر گرینگە و پێویستە لەسەری بەردەوام بێت، بەڵام كێشە ناوخۆییەكان له‌باره‌ی شەفافتركردنی داهاتی هەرێمی كوردستان دەبێت ڕوون بێت.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار