پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر دەڵێ، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان به‌رده‌وامه، به‌ڵام پرۆسه‌كه زۆر به‌خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێ، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا رۆژانه ته‌نیا 4 تا 5 ته‌نكه‌ر نه‌وت ڕه‌وانه ده‌كات، كه تا ئێستا ته‌نیا 9 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپیی بۆ هه‌ولێر ناردووه.
(مسته‌فا ته‌ها) به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تا ئێستا به‌غدا نۆ ملیۆن لیتر نه‌وتی سپیی بۆ سنووری هه‌ولێر ناردووه و هه‌مووشمان به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش كردووه، ئه‌مه له كاتێكدایه بۆ ئه‌مساڵ پێویستمان به 100ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دابه‌ش بكه‌ین.
گوتیشی: "پرۆسه‌كه به‌خاوی به‌ڕێوه ده‌چێت و رۆژانه 4 تا 5 ته‌نكه‌ر نه‌وت بۆ ئێمه دێت، ئه‌وه‌ی دێتیش به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ین، هه‌وڵێكی باش هه‌یه كه ئه‌و بڕه زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به خێرایی به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌گه‌ر بڕه‌كه زیاتر بكرێت، ئێمه‌یش نه‌وت زیاتر به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ین.
رابین شێروانی




