پارتی، به ئامادهبوونی کەسایەتییانی کوردستان، شكۆی ئاڵای كوردستان بەرز ڕادهگرێت

ھەولێر-KDP.info- دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی، سبهی دیدارێکی تایبەت لە ژێر ناونیشانی (ئەم ئاڵایە ھێمای بەرزی کوردستانە پاراستنی ئەرکی سەر شانی ھەموومانە) سازدەکات.
(عومەر بەکر) ئەندامی دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سبهی 15-12-2016 بەبۆنەی ساڵ رۆژی ئاڵای کوردستان دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندن، دیدارێکی تایبەت بۆ چەند کەسایەتیەکی رۆشنبیری ھەرچوار پارچەی کوردستان سازدەکات، ھەریەک لە بەشداربووان توێژینەوەیەک لە سەر ئاڵای کوردستان پێشکەش دەکەن."
ئهو ئەندامه دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی گوتیشی: "بە مەبەستی زیندووکردنەوە و توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی لە ھەر یەک لە بوارەکانی مێژووی و سیاسی ئاڵا دا توێژینەوەکان پێشکەش دەکرێن، دیدارەكهش لە ژێر ناونیشانی (ئەم ئاڵایە ھێمای بەرزی کوردستانە پاراستنی ئەرکی سەر شانی ھەموومانە) لە دەزگایی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی لە ھۆڵی ڕاگەیاندن ئەنجام دەدرێت."
فایزە کۆیی




