پاریس؛ گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ساز ده‌كرێت

فه‌ڕه‌نسا-KDP.info- نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ڕه‌نسا رایگەیاند، به‌بۆنه‌ى رۆژى ئاڵاى كوردستانەوە، له سه‌ره‌تاى حه‌فته‌ى دابێ، له پاریسى پایته‌ختى فه‌ڕه‌نسا گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆییی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا(د. عه‌لى دۆله‌مه‌ڕى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یان:" بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستانەوە، گردبوونەوەیەكی جەماوەری له پاریسى پایته‌ختى فه‌ڕه‌نسا بە ئاڵای کوردستانەوە لە گوڕەپانی تروکادێرو لە بورجی ئیفل ئەنجام دەدرێت."
(د.عه‌لى دۆله‌مه‌ڕى) ڕاشیگه‌یاند، گردبوونه‌وه‌كه بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆییی کوردستان ده‌بێ،ت لە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ۱۸/۱۲/۲٠۱٦ سەعات (۲)ـی پاشنیوه‌ڕۆ.
نه‌شوان به‌رزنجى




