شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر دەکرێـتەوە

ھەولێر-KDP.info- شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بە بەشداریی (٩٥) کۆمپانیای جۆراوجۆر لە (٨) وڵات دەکرێتەوە و، چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٦/١٢/١٤، شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ پیشەسازیی پلاستیک و پێداویستییەکانی ناوماڵ و شوشەوات و بەرھەمەکانی پتروکیمیاوی و کەلوپەلی جوانکاری و چاپەمەنی و بە بەرگکردن و بەرھەمەکانی کاغەز دەکرێتەوە.
شایانی باسە ئەم پێشانگایە بە بەشداریی ٩٥ کۆمپانیای جۆراوجۆر لە ھەشت وڵاتە، چوار رۆژ بەردەوام دەبێ.
فایزە کۆیی




