٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بڕیاری خەرجکردنی پارەی جووتیاران دراوە؛ پشکی هەرێمیشی لەگەڵە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  نوێنەرێکی کورد لە پەرلەمانی عێراقدا دەڵێ، بڕیاری خەرجکردنی پارەی جووتیاران دراوە و پشکی جووتیارانی هەرێمیشی لەگەڵە.

(نەجیبە نەجیب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، دوای بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ خەرجکردنی دوو ترلیۆن و20ملیار دینار، 500ملیاری خەرج کرا بۆ پارێزگاکانی باشووری عێراق و دواتر بڕیاری خەرجکردنی 500ملیاردیناری دیکە لەو پارەیە دراوە و، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی ئەو بڕیارەی دەرکردووە و تەنیا ماوە بکرێتە چەک و رەوانەی وەزارەتی بارزگانی بکرێت و داتر بەسەر جووتیاراندا دابەش بکرێت.

دەشڵێ، ئێمە لەگەڵ وەزیری بازرگانی و بریکارەکەی قسەمان کردووە و بەڵێن دراوە لەو500 ملیارە پشکی جوتیارانی ھەرێمی کوردستانیش بدات، چونکە لە 500 ملیاری پێشوو پشکی جوتیارانی ھەرێم نەدراوە.

ئاماژەیشی دا، چاوەڕوان دەکرێت لەو دووسێ رۆژە پارەکە خەرج بکرێت بۆ جووتیارانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کە ئەمەش پارەی جووتیارانە بۆ ساڵی 2016.

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار