پارێزگارى دهۆك رێژه‌ی بێكارى له پارێزگای دهۆك ئاشكرا كرد

دهۆك-KDP.info- پارێزگارى دهۆك له وۆركشۆپێكى تایبه‌تدا رایگه‌یاند، به هۆى قه‌یرانى دارایىیه‌وه رێژه‌یى بێكارى له سنوورى پارێزگاى دهۆك گه‌یشتووه‌ته 20%.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، (فه‌رهاد ئه‌مین ئه‌ترووشى) پارێزگارى دهۆك ئاشكرای كرد، كه پارێزگاى دهۆك پێشوازى له هه‌ر كه‌سێك ده‌كات هاوكاریى ئاواره‌كان بكات، به‌ڵام رێگا به‌و رێكخراو و لایه‌نانه نادرێت كه مه‌به‌ستى سیاسی‌یان بۆ هاوكاریى ئاواره‌كان هه‌بێت و گوتی: "قه‌یرانى دارایى و نه‌ناردنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه و دواكه‌وتنى به‌های په‌ترۆل و هاتنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له ئاواره‌كان، بووه‌ته هۆكارى بێكارى له هه‌رێمى كوردستان".
پارێزگارى دهۆك ئه‌وه‌شى روون كرده‌وه، رێژه‌ى بێكارى له‌م ساڵدا له پارێزگاى دهۆك بۆ 20% زیادی كردووه، ئه‌مه له كاتێكدایه له ساڵى 2014 ئه‌م رێژه‌یه 9.4% بووه و له سالى 2015 ئه‌م رێژه 14.4% بووه و گوتیشی: "ئێستا له پارێزگاى دهۆك نێزیكه‌ى ملیۆنێك و 490 هه‌زار كه‌سیان هه‌یه و رێژه‌ى ناوه‌ندى هه‌ر خێزانێك حه‌وت كه‌سه".
ڕێوار محه‌ممه‌د




