نووری عوسمان: بێ چوارفراكسیۆنهكهش ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە

هەولێر-KDP.info- (د.نووری عوسمان) رایدەگەیەنێت، سبەینێ چوارشهممه ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و کۆبوونەوەکە دەکرێت و دوا ناخرێت.
(د.نووری عوسمان) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، سەرەڕای ئەوەی کە چوار فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق بڕیاریان داوە لە کۆبوونەوەی سبەینێ ئامادە نەبن، بەڵام کۆبوونەوەکە دەکرێت و دوانەخراوە و ھیچ بڕیارێکی لەو شێوەیەش نەدراوە.
(نووری عوسمان) ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیران پێوەست دەبێ بە بودجەی گشتیی عێراقهوه.
کۆبوونەوەکەی سبەینێ بە بەشداریی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەبێ و، چوار فراکسیۆنەکەی دیکەش بڕیاران داوە بەشداری نەکەن.
بڵند ئیبراھیم




