كوڕى شه‌هید هوجام سورچی سكاڵاى یاسایى تۆمار کرد

به‌رده‌ڕه‌ش-KDP.info- كوڕى شه‌هید (هوجام سورچی) دەڵێ، ئه‌مرۆ وه‌ك كوڕه شه‌هیدێك له به‌رانبه‌ر ئه‌و بێرێزییهى كه پەرلەمانتارێکی قوتابخانەی گۆڕان بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدانی کردووە،سكاڵای یاسایی تۆمار کرد.
(عومه‌ر شه‌هید هوجام سورچى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانـی گوت، ئه‌مڕۆ وه‌ك كوڕه شه‌هیدێك كه باوكم گیانى خۆى كرده قوربانى بۆ پاراستنى خاكى پیرۆزى كوردستان و شه‌ڕه‌ف و كه‌رامه‌تى هه‌موومان له كوردستان، له دژی ئه‌و بێرێزییه‌ی پهرلهمانتارهكهیى قوتابخانەی گۆڕان کە سوکایەتیی بە نیشتمان دەکەن، سكاڵای یاساییم له‌سه‌ر (سروە عەبدولواحید) تۆمار کرد.
دەشڵێ، ناکرێ بەرانبەر ئەو خەبات و قوربانیدانەی پێشمەرگە کەسانی وا كه ده‌رچوی قوتابخانەی وا کە کەسانێک پەروەردە دەکات بۆ ئەوەی نیشتمان هەراج بکەن، بێدەنگ بین.
نەشوان بەرزنجی




