کوردانی شەبەک دەگەڕێنەوە

مووسڵ-KDP.info- نوێنه‌رى كوردانى شه‌به‌ك له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وادا ڕایده‌گه‌یێنێ، پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى كوردانى شه‌به‌ك بۆ گونده‌كانى شهبهكنشین دەستی پێکردووە.
(غه‌زوان داوودى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "ده‌ستمان كردووه به پرۆسه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كوردانى شه‌به‌ك له‌نێو كه‌مپه‌كان بۆ گونده شهبهكنشینهكانمان و، 85 خێزانى گوندى تۆبزاوه گه‌ڕانه‌وه و پرۆسه‌كه‌ش رۆژانه به‌رده‌وامى ده‌بێ. به‌رنامه‌شمان هه‌یه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و ئاسایش و پارێزگارى دهۆك پرۆسەکە فراوانتر بکەین."
(داوودى) دەشڵێ، چه‌ندان خێزانی دی لە ئهبوجهربوعه و باجربوق و گوندگەلێکی دی كه له هه‌زار كه‌س پێك دێن و له كه‌مپى زێلكان نیشته‌جێن، ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، بۆیه داواکارین کە ئەوانەی ماویشن بە زوویی بگەڕێنەوە.
نه‌شوان به‌رزنجى




