مەنسوور بارزانی: ئەوانەی دەڵێن پێشمەرگە میلیشایە بەكرێگیراون.. ھەڕەشەم لە كەس نەكردووە

هه‌ولێر-KDP.info- (مەنسوور بارزانی) فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەکی گوڵان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە میانی بەشداریكردنی خۆپێشاندانی پێشمەرگە دژی گوتەكانی پەرلەمانتاره‌كه‌ی گۆڕان رایگەیاند "ھاتووین پاڵپشتی لە سكاڵای وەزارەتی پێشمەرگە بكەین.''
به‌گوێره‌ی هه‌ندێ مێدیای نافه‌رمی، گوایه هه‌ڕه‌شه له په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان كه سوكایه‌تیی به پێشمه‌رگه و خێزانی شه‌هیدانی كوردستان كردووه، كراوه، له‌مباره‌وه (مەنسوور بارزانی) جه‌ختی كرده‌وه: "ھەڕەشەم لە ھیچ كەس نەكردووە، من ئەمڕۆیش كە لەگەڵ خەڵك دژ بە گوتەكانی ئەو پەرلەمانتارە ھاتوومەتە سەر شەقام، وەك كوڕی سەرۆك نەھاتووم، بەڵكو وەك پێشمەرگەیەكی ئەم خاكە ھاتووم و ھیچ ھەڕەشەیەكیشم نەكردووە، خۆ ئێمه یاسا و دادگامان ھەیە و داوامان لە داواكاری گشتی كردووە سكاڵای یاسای تۆمار بكرێت، بۆ ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە بێت ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی قسه‌كانی بدات، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو عەرەبییەكەی بەھێزە و كوردییەكەی لە بیرچووەته‌وه وا تێگەیشتووە كە من ھەڕەشەم كردووە، من ھەڕەشەم نەكردووە و ھەڕەشەش ناكەم ئێمە فێری ھەڕەشە نین، بەڵكو لە رێگەی یاساوە سكاڵا تۆمار دەكەین".
ده‌رباره‌ی لێدوانه نابه‌جێ و ناشیاوه‌كانی نوێنه‌ره‌كه‌ی گۆران و ئه‌وانه‌یش كه پێشمه‌رگه به میلیشیا ده‌زانن، (مەنسوور بارزانی) رایگه‌یاند: "ئەو كەسانەی دەڵێن پێشمەرگە میلیشاییە بەكرێگیراون. پێشمەرگە پارێزەری وڵاتە و فرمێسكی دایكی شەھیدانە، خانەوادەی شەھیدان تاجی سەری كورد و كوردستانن".




