نێچیرڤان بارزانی: ڕێككه‌وتنی واقیعانه‌یه ده‌توانێ به‌ر به‌و ئاگره بگرێ كه له ناوخۆ و دەرەڕا هەوڵی هەڵگیرساندنی دەدرێت

هه‌ولێر-KDP.info- له کۆنفرانسی لێبوردن و پێکەوەژیاندا (نێچیرڤان بارزانی) رایگه‌یاند، رێککەوتنێکی واقیعبینیانە و دڵسۆزانە لەسەر جیۆگرافیا و دیمۆگرفیای ناوچەکە کە لەهەموو پێکهاتەکان بێت زۆر گرینگە و تاقە زامنی ئارامە بۆ ناوچەکە. به باوه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئەوە به‌ر به ئاگرێک ده‌گرێتکە لەلایەن چەندین هێزی ناوخۆیی و دەرەکییه‌وه هەوڵی هەڵگیرساندنی دەدرێت.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 13/12/2016 بە ئامادەبوونی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكوەزیران و ژمارەیەك لە وەزیر و پەرلەمانتارە بەڕێزەكانی هەرێمی كوردستان و كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و مامۆستایانی زانكۆ و ئایینی، لە شاری هەولێر ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی كۆنفرانسی لێبوردەیی و ژیان، هەڕەشەی تیرۆر و ئەزموونی پێكەوە‌ژیان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو كە لەلایەن هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستانەوە ڕێكخراوە.
لە رێوڕەسمەكەدا دوای پێشكەشكردنی وتەی بەخێرهێنان و چەند وتەیەكی دیكە لەلایەن ئامادەكاران و میوانانی كۆنفرانسەكەوە، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان وتەیەكی پێشكەش كرد و تیایدا جیا لە بەخێرهێنانی میوان و بەشدارانی كۆنفرانس و دەستخۆشی كردن لە هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان و هاوكارەكانیان بۆ سازدانی ئەم كۆنفرانسە، بابەتی كۆنفرانسەكەی بە زۆر گرنگ وەسف كرد و هیوای خواست به ئه‌نجامێكى باش و ڕاسپارده‌ى سوودبه‌خش بۆ پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژیان و فره‌ییى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و لێبورده‌یى له هه‌رێمى كوردستان و، چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و توندڕه‌وى و نه‌هێشتنى بیرى داعشیانه، له كۆنفرانسه‌كه‌یان ده‌ربچن.
هەروەها سڵاو و دروودی بۆ گیانى پیرۆزى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى ئاسایش و خۆبه‌خش نارد كه بۆ به‌رگریكردن له كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان و پاراستنى كه‌لتوورى پێكەوە‌ژیان و لێبورده‌یى گیانى خۆیان كرده قوربانى و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكاریان كرد و هیواى زوو چاكبوونه‌وەی بۆ برینداران خواست. ئاماژەی بەوەش دا كە كوردستان لە كۆندا زێدى پێكه‌وه‌ژیانی نەتەوەیی و ئایین و ئاینزا و لێبورده‌یى بووە و سەرەڕای هه‌موو ئه‌و شه‌ڕ و ماڵوێرانى و داگیركاریانه‌ى به درێژاییى مێژوو به سه‌ر‌یدا سه‌پێنراون، ئه‌م خه‌سڵه‌ته جوانه‌ى خۆى له ده‌ست نه‌داوه و وه‌ك وڵاتى هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كان ماوه‌ته‌وە و بۆته یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى كه‌لتوورى له كوردستان و نموونه‌یه‌كى كه‌موێنه له جیهاندا.
دەقی گوتەی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
به‌یانیتان باش..
به‌خێرهاتنێكى گه‌رمى هه‌موو لایه‌كتان بۆ ئه‌م كۆنفرانسه ده‌كه‌م، كه له‌سه‌ر بابه‌تێكى زۆر گرنگ و هه‌ستیار بۆ هه‌رێمى كوردستان ساز كراوه. ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و هاوكاره‌كانیان ده‌كه‌م بۆ سازدانى ئه‌م كۆنفرانسه، هیوادارم به ئه‌نجامێكى باش و ڕاسپارده‌ى سوودبه‌خش بۆ پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژیان و فره‌ییى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و لێبورده‌یى له هه‌رێمى كوردستان و، چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و توندڕه‌وى و نه‌هێشتنى بیرى داعشیانه، له كۆنفرانسه‌كه‌یان ده‌ربچن.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا سڵاو و دروود بۆ گیانى پیرۆزى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى ئاسایش و خۆبه‌خشان و هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه ده‌نێرم و، سه‌ڕى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكیاندا داده‌نه‌وێنم، كه بۆ به‌رگریكردن له كوردستان و له پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى كوردستان، بۆ پاراستنى كه‌لتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و، له‌پێناو مانه‌وه‌ى كوردستان وه‌ك ماڵى هه‌موو پێكهاته‌كان، گیانى پاكى خۆیان كرده قوربانى. سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان ده‌كه‌م، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم.
كوردستان كه له به‌ره‌به‌یانى مێژووه‌وه زێدى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و، لانكه‌ى ئایین و ئاینزا و نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كانه، وێڕاى هه‌موو ئه‌و شه‌ڕ و ماڵوێرانى و داگیركاریانه‌ى به درێژاییى مێژوو به سه‌ر‌یدا سه‌پێنراون، هه‌رگیز ئه‌م خه‌سڵه‌ته جوانه‌ى خۆى له ده‌ست نه‌داوه و، هه‌میشه وه‌ك وڵاتى هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كان ماوه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌م خه‌سڵه‌ته بۆته یه‌كێك له بنه‌ما هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى كه‌لتوورى له كوردستان، په‌یوه‌ندیى برایانه‌ى نێوان پێكهاته‌كانى كوردستان و پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه هه‌ڵكردن و پێكه‌وه بنیاتنانى ئه‌م وڵاته، نموونه‌یه‌كى كه‌موێنه‌یه له جیهاندا.
ئەم پەیوەندییە درێژخایەن و مێژوویییە، بنەمایەکی پتەوە بۆ بەرپاکردنی ئاشتی و پێکەوەژیان لە کوردستان. هه‌ر لەم ڕوانگەیەوە کۆمەڵگەی کوردستان لە ڕووی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییه‌وه بۆتە خاوەن خێزانێکی ناوازە و جوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم پێکەوەژیانەی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان و پێکهاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان، وای کردووە هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان، کوردستان بە ماڵی خۆیان بزانن. هەر ئەمەشە بۆته هۆى ئه‌وه‌ى ئەوانەی لە شوێنەکانی دیکه‌ى عیراقه‌وه بەهۆی جیاوازیی ئایینی یان نەتەوەیییه‌وه؛ تووشی شاڵاوی ڕاگوێزان و توندوتیژی بوونەتەوە، ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئەزموونی سه‌ركه‌وتووى پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان بۆتە جێگای باس و سەرنجڕاکێشانی جیهان و، له زۆرێك له ناوه‌نده‌كانى میدیا و سه‌نته‌ره‌كانى لێكۆڵینه‌وه، ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه. یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى پشتگیرى و به‌رگریكردن و پاراستنى كوردستانیش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئه‌م كه‌لتووره و ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه بووە.
به‌ڕێزان..
كاتێك باس له مێژوو و سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان ده‌كه‌ین، نابێت ئه‌و ڕاستییه‌ش بشارینه‌وه كه توندوتیژى، فراونبوونى بیرى ته‌سك و تاریكى تیرۆر، توندڕه‌وى، تاوانه تیرۆرستییه‌كان و ئه‌و جینۆسایده‌ى به‌سه‌ر پێكهاته ئایینیى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه، به‌تایبه‌تیش خوشك و برایانى ئێزدى و مه‌سیحى، هیچ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه نه‌كردووه!!. ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه ببینین كه هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌رییه‌كى خراپ، دڵه‌ڕاوكێ، دوودڵى، بێمتمانه‌یى و برینێكى زۆر قووڵیان دروست كردووه. هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددییان له سەر كه‌لتوورى پێكه‌وژیان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كردووه، بۆیه به دڵنیاییه‌وه ئه‌ركێكى زۆر قورسمان له‌پێشه.
لەسەردەمی ئاژاوە و هەڕەشەی تیرۆردا، دەبێ ئەو برایەتییەی لەنێوان نەتەوە و ئایینەکانی کوردستاندا هەیە پتەوتر بکرێت. دەبێ له هه‌موو ڕوویه‌كى، سیاسى، كارگێڕى، په‌روه‌رده‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، كارێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى زۆر جددى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى جارێکی دیکە بڕوا و متمانه بگه‌ڕێته‌وه نێو پێكهاته‌كانى کوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كان،كوردستان به لانه و ماڵ و زێدى خۆیان بزانن. كوردستانێك كه هى هەموو کەسێکە تیایدا دەژیێت و هه‌مووان ئازادن لەوەی خاوەن چ بیروباوه‌ڕێکن؟، یان خاوەن چ ڕەگەزێکن؟!. ئه‌و كوردستانه‌ى ڕەنجی تێكۆشان و ماندووبوونی هەموو پێکهاتەکانی پێوە دیارە.
هه‌موو لایه‌ك به حكوومه‌ت و خه‌ڵك و ته‌واوى پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگاوه، ده‌بێ كارێكى وا بكه‌ن كه پەیامێکى ڕوون و ئاشكرا بده‌نه ئه‌وانه‌ى لەژێر ناوی ئایین، یان لەژێر ناوی نەتەوە، دەیانەوێت ئەزموونی هەرێمی کوردستان بشێوێنن. یان لەژێر ناوی ئایین و مەزهەبێکەوە، ئایینەکانی دیکە تیرۆر بکرێن و خەڵکەکەی بەکۆمەڵ زیندەبەچاڵ بکرێن، تووشی ڕاگوێزان و کوشتن بکرێن. ده‌بێ ئه‌و په‌یامه‌یان پێ بگات و ئه‌و ڕاستییه ببینن كه هه‌رێمى كوردستان و پێكهاته‌كانى، ڕێگه ناده‌ن ئه‌و كه‌لتووره‌ى بشێوێت و،كۆتایى به ئه‌زموونى هه‌زاران ساڵه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى لەم وڵاتە بێت.
به‌ڕێزان..
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌م دۆخه‌ى ئێستادا، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ قۆناغى دواى ڕزگاركردنى مووسڵ ڕێككه‌وتنێكى سیاسى له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه عیراقییه‌كاندا، به حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسى و ئایینییه‌كانه‌وه پێویسته، بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخى دواى ڕزگاركردنى مووسڵ. به‌دڵنیاییه‌وه ڕزگاركردنى مووسڵ زۆر له پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى دۆخى دواى ڕزگاركردنى ئاسانتره، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا نیازێكى جددى و خوێندنه‌وه‌یه‌كى واقعیانه بۆ ئه‌م ڕاستییه به‌دى ناكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه جۆرێك له خۆدزینه‌وه و پشتگوێخستن هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مه‌ترسیى دواى ڕزگاركردنى مووسڵ، هیچى له مه‌ترسیى قۆناغى هه‌بوونى داعش له مووسڵ كه‌متر نه‌بێت.
ڕێككه‌وتنێكى واقعیانه و دڵسۆزانه‌ى نیشتمانیى بنیاتنراو له‌سه‌ر بنه‌ماى واقعى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و جوگرافى و دیموگرافیى ناوچه‌كه له مووسڵ و ده‌وروبه‌رى كه ناوچه‌یه‌كى زۆر تایبه‌ته و له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان پێكدێت، تاقه زامن و گه‌ره‌نتیى ئاینده‌یه‌كى ئارامه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان و، ڕێگرتنه له كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێك كه له چه‌ندین لاوه به‌پێى ئه‌جێندا ناوخۆیى و ناوچه‌یى و هه‌رێمییه‌كان، هه‌وڵى هه‌ڵگیرسانى ده‌درێت. ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان له ئێستاوه خه‌مى ئه‌وه نه‌خۆن، كه‌س ناتوانێت پێشبینیى دۆخێكى سه‌قامگیر و ئاینده‌یه‌كى ئارام بۆ ئه‌و ناوچه‌یه بكات. ده‌بێ هه‌مووان هۆشیار بن كه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى جددییه.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
شكاندن و نه‌هێشتن و بنبڕ‌كردنى تیرۆر، ته‌نها به شكستپێهێنانى هێزى سه‌ربازیى تیرۆرستان نابێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گومانى تیادا نه‌بووه كه داعش وه‌ك هێزێكى سه‌ربازى و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێك كه بتوانێت جوگرافیایه‌ك بخاته ژێر ڕكێفى خۆیه‌وه و، ئه‌وه‌ى ناوى ناوه ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌سه‌ری دروست بكات، له خه‌ونێكى به‌تاڵ زیاتر نییه!. هه‌رچه‌ند درێژه بكێشێت، له كۆتاییدا داعش و هاوه‌ڵان و هاوبیرانى، هێز و ده‌سه‌ڵات و حوكمێك نین بۆ مانه‌وه.
داعشێك كه ڕێك پێچه‌وانه‌ى ژیان و مانه‌وه بێت، بێگومانه كه ناتوانێت بژیت و بمێنێته‌وه، بۆیه له‌ناوبردن و نه‌مانى، ته‌نیا مه‌سه‌له‌ى كاته و هیچى تر. به‌ڵام ئه‌وه‌ى ترسناكه و به چه‌ك و بارووت له‌ناو ناچێت، بیر و هزرى ڕه‌ش و تاریكى داعش و داعشییه‌كانه، كه زۆر له تاوان و، له كرده‌وه قێزه‌وه‌نه‌كانى مه‌ترسیدارتره.
داعش ده‌ڕوا و ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگارى بیر و هزرى داعشیانه نه‌بینه‌وه، ئه‌گه‌ر ڕه‌گ و ڕیشه‌ى ئه‌و بیره تاریكانه له بنه‌وه نه‌بڕین كه پێرێ قاعیده و، دوێنێ ئه‌نسار و، ئه‌مڕۆش داعشیان به‌رهه‌م هێنا، ئه‌وه بنه‌بڕ نه‌كه‌ین، ئه‌وا بێگومان سبه‌ى هه‌مان ده‌عبا به ناوێكى دیكه و، دووسبه‌یش هه‌مان به‌ڵا له به‌رگێكى دیكه‌دا ده‌رده‌كه‌ون. بۆیه هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش به‌گشتى، به هاوكارى و پشتگیریى جیهانى ئازاد ده‌بێ هه‌ڵمه‌تێكى جددى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و بیره مه‌ترسیداره بە زووترین كات ده‌ست پێبكه‌ن.
یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌و بیره تاریكه، ڕێك لێدان و نه‌هێشتنى ئه‌و لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانه‌یه كه له كوردستان كه‌لتوورێكى هه‌زاران ساڵه‌یه و ته‌مه‌نى ئه‌و كه‌لتووره به هه‌زاران ساڵ له‌و بیره تاریكه‌ى ئه‌وان كۆنتره. كه‌لتوورى ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و بنیاتنان و ئاوه‌دانى و ئازادى، ڕێك پێچه‌وانه‌ى بیرى ئه‌وان كه ژیان، ئازادى، مرۆڤ، مرۆڤایه‌تى، ئاوه‌دانى، پێشكه‌وتن، هه‌موو جوانییه‌كان و هه‌موو شتێك ئارامى ببه‌خشێت، ڕه‌تده‌كاته‌وه و هه‌وڵى له‌ناوبردنى ده‌دات.
له ئه‌ركى قورسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م بیره تاریكه‌دا، دواى دابینكردنى دۆخێكى سیاسیى له‌بار و گێڕانه‌وه‌ى متمانه بۆ پێكه‌وه‌ژیان، به‌ر له هه‌مووان به‌ڕێزان مامۆستایان و پیاوانى ئایینى، به‌تایبه‌تى مامۆستایانى ئایینى ئیسلام و پیاوانى ئایینى له هه‌موو ئایین و ئاینزاكانى دیكه، به پله‌ى یه‌كه‌م به‌رپرسیارییان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، كه به‌رده‌وام هۆشیارى بڵاو بكه‌نه‌وه و ڕێگه نه‌ده‌ن ئایین له په‌یوه‌ندیى نێوان مرۆڤ و خواى گه‌وره‌وه، بكرێته ئامێرێك بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى خه‌ڵك و بیروباوه‌ڕ و پێكهاته‌كانى دیكه.
ئینجا داموده‌زگا و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانیش ده‌بێ گرنگییه‌كى زیاتر به‌و بواره بده‌ن و مه‌وادى خوێندن و هاندانى كه‌لتوورى فره‌ڕه‌نگى و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى هه‌ر له قۆناغه‌كانى باخچه‌ى ساوایان و سه‌ره‌تاییه‌وه، تا ئاماده‌یى و قۆناغى زانكۆییش فراونتر بكه‌ن. بێگومان ڕۆشنبیران و دامه‌زراوه هزرى و كه‌لتوورییه‌كان و میدیاش، ده‌توانن له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵێكى گرنگ بگێڕن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ین و له بنج و بنه‌وانى بیر و هزرى تونڕه‌وى نه‌ده‌ین و ڕێگه‌ى لێنه‌گرین، بێگومان پێكه‌وژیان و لێبورده‌یى و ئه‌و كه‌لتووره دێرینه‌مان ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسیى ڕاسته‌قینه‌ى له‌ناوچوون.
هه‌ر لێره و له كاتێكدا ئێمه یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د دروودى خواى لێبێت به‌ڕێ ده‌كه‌ین و،له 12 ڕۆژى داهاتووشدا پێشوازى له یادى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح سڵاوى خواى لێبێت ده‌كه‌ین، وێڕاى پیرۆزكردنى ئه‌م دوو یاده، هیوادارم ئه‌م یادانه و، هه‌موو بۆنه و جه‌ژنه ئایینییه‌كان ببنه هه‌وێنى پته‌وكردن و قووڵكردنه‌وه‌ى زیاترى ته‌بایى و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەش.
له كۆتاییدا هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنفرانسه‌كه‌تان ده‌خوازم، هیوادارم له ئه‌نجامى ئه‌و باس و لێكۆڵێنه‌وانه‌ى لێره‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێن، ڕاسپارده و پێشنیار و بیرۆكه‌ى باش بۆ چۆنیه‌تیى پاراستن و په‌ره‌پێدانى كه‌لتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له كوردستان و عیراق و، چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بیرى توندڕه‌وى و تیرۆر و، چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخى دواى ڕزگاركردنى مووسڵ له‌ڕووى سیاسى و كارگێڕى و ڕێكخستنییه‌وه، بێنه ئاراوه و، حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و خه‌ڵكیش، بۆ سه‌رخستنى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و بنبڕ‌كردنى توندڕه‌وى و تیرۆر، سوودى لێ وه‌ر‌بگرن.
جارێكى دیكه ده‌ستخۆشى له وه‌زیری خوێندنی باڵا و هەروەها وەزیری ڕۆشنبیری دەكەم، هەروەها دەستخۆشی لە هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە كارەیان لەگەڵ كردوون. بەڕێز د. یووسف گۆران و به‌ڕێز خالد دۆسكى و تیمه‌كانى هاوكاریان، سوپاسی تایبەتیان دەكەم بۆ سازدانی ئەم كۆنفرانسە لەم كاتەدا كە پێموایە زۆر گرنگە.
دووبارە هەموولایەكتان بەخێربێن بەسەر چاو. دەمەوێ بەخێرهاتنێكی گەرمی كاك ئیسماعیل بەشیكچی بكەم كە ئەمڕۆ تەشریفی هێناوە، ئەم بەڕێزە بۆ ئەم بەهایانەی كە ئەمڕۆ ئێمە بەم كۆنفرانسەدا كۆبووینەتەوە، زۆر هەوڵ و تێكۆشانی داوە لە توركیا. بۆ بەرگریكردن لە مافەكان و هەبوونی كورد لەم وڵاتەدا، زۆر زەحمەتی كێشاوە، زیندانی بینیوە و زۆر خەباتی كردووە و تا ئەم ساتانەش لەسەر خەباتی خۆی بەردەوامە، بەناوی ئەو بەڕێزانەی لێرە دانیشتوون بەتایبەتی بەخێرهاتنی دەكەین و شەڕەفێكی گەورەیە كە ئەمڕۆ ئەو لەگەڵمان بەشدارە و بەخێربێت سەرچاوان زۆر بەخێر بێت.





