فراكسیۆنه كوردستانییهكان سبهینێ لهگهڵ حكوومهتدا کۆ دهبنهوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وا بڕیارە سبەینێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لهگهڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستاندا كۆ ببنهوه و یاسای بودجە تاوتوو بكهن، بهو ئوێدهیشه ھەموو فراكسیۆنهكان بەشداریی بكهن.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق (خەسرۆ گۆران) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "کۆبوونەوەی سبەی لەسەر بانگھێشتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و کارنامەی کۆبوونەوە دانراوە و داوەتنامەش بۆ فراکسیۆنە کوردستانییەکان نێردراوە بۆ ئەوەی ئامادە بن؛ ئێمەش وەکو فراکسیۆنی پارتی ئامادە دەبین و ههڵبهت لە فراکسیۆنی یەکگرتوو بیستم سەرۆک فراکسیۆنەکانی دیکەش ھەڵوێستیان ئیجابییە بۆ ئەو جۆرە کۆبوونەوانە، بەڵام نازانم ھەمووان ئامادە دەبن یاخود نا.''
(خەسرۆ گۆران) گوتیشی، ''ئومێدەوارم ھەموو فراکسیۆنەکان ئامادە بن، چونکە ئەم دیدارە دیدارێکی سیاسی و حیزبی و پرۆپاگندەی ھەڵبژاردن نییە، بەڵکو بۆ بەرچاوڕوونیی ئێمەیە تا بزانین حکوومەت دەیەوێت ھەندێک داھاتامان پێبدات و سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی قسەی خۆیان لە کۆبوونەوەکە دەبێت.''
بڕیارە ئەم کۆبوونەوەیە 11ی پێشنیوەرۆی سبهینێ چوارشهممه لە تەلاری ئەنجوومەنی وەزیران لە شاری ھەولێر ئەنجام بدرێت.
بڵند ئیبراھیم




