خوێندنی باڵا و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کۆنفڕانسی لێبووردن و پێکەوەژیان ساز دەدەن

هەولێر-KDP.info- کۆنفرانسی لێبووردن و پێکەوەژیان لە هەولێر بەڕێوە دەچێت و، تێیدا شنایی دەخرێتە سەر تەوەری شەڕی داعش و کولتووری پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا.
ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و، چەندین توێژەر و بەرپرسی حکوومی و حیزبی، لە هۆڵی (سەعد عەبدوڵڵا) لە هەولێر، کۆنفرانسی لێبووردن و پێکەوەژیان بەڕێوە دەچێت و، ماوەی دوو رۆژ دەخایێنێت.
کۆنفرانسەکە بە هاوبەشی لەنێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان رێك خراوە، لەم ئەو دوو رۆژەدا چەند پانێڵێک لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەرێمی کوردستان دوای داعش، لێبووردن و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان پێشەكەش دەكرێن.




