خۆپێشاندنانی پێشمەرگە، دژی پیلانێكی بەرفراوانە لەبەرانبەر كوردستان و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدان

هەولێر-KDP.info- ناڕەزایەتیی دژی گوتەكانی پەرلەمانتاری گۆڕان تا دێ بەرفراوانتر دەبێت و ئەمڕۆیش هەزاران پێشمەرگەی هاوڕێ و کەسوکار شەهید خۆپێشاندانیان ساز دا و لەبەردەم داواکاری گشتی لە هەولێڕ داوای سزادانی (سروە عەبدولواحید)ـی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەکەن.

هەزاران لە پێشمەرگەی کوردستان بە ئاڵای کوردستانەوە بە تایبەت ئەو پێشمەرگانەن کە هاوڕێ یان کەسوکاریان شەهید بوونە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا و، لە بەردەم داواکاری گشتی لە ھەولێر دەنگی ناڕەزاییان بەرز کردووەتەوە و داوا دەکەن یاسا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکات و سزا بدرێ.
ههرچۆن پێشمهرگهیهك لهو خۆپێشاندانه ههزاران پێشمهرگهییهدا دهدوێنی دهڵێ، ئامادهبوونی لێره و ناڕهزاییدهربڕینهكهی لهبهرانبهر نەهجی خیانەت بووە لە دژی كوردستان، لە بەرانبەر هاوپەیمانیی گوماناوی بووە لە دژی بەرژەوەندیی كوردستان، لە دژی پیلانێكی بەرفراوانە لەبەرانبەر كوردستان و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدان.
چاوەڕوان دەکرێ ئەو هەزاران پێشمەرگەیەی کوردستان لەبەردەم داواکاری گشتییەوە و بەڕێپێوان بچنە بەردم پەرلەمانی کوردستانیش.
چەند رۆژێك لەمەوبەر (سروە عەبدولواحید) پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە كەناڵێكی عەرەبی سوكایەتیی بە كەسوكاری شەھیدان كردووە، ئەمەش ناڕەزایەتیی بەرفراوانی کۆی چینوتوێژەکانی خەڵكی كوردستانی لێكەوتەوە.




