٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەجیبە نەجیب: ٢٢ ملیار دنیارمان بۆ ئاوەڕۆی هەڵەبجە له‌ یاسای بودجه‌دا دیاری كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-   ئەندامی پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب) دەڵێ، توانیویانه‌ لە بڕگەیەکی پڕۆژەیاسای بودجەدا ٢٢ ملیار دینار بۆ ئاوەڕۆی هەڵەبجە تەرخان بکەن و ئێستایش کە بودجە پەسەند کراوە، دەبێ حکوومەت ئەو بڕەپارەیە خەرج بکات.

 

(نەجیبە نەجیب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''لەو قەرزەی کە عێراق لە دەوڵەتی ژاپۆن کردوویه‌تی و بەشێکی بۆ پڕۆژەی ئاوەڕۆی هەولێر خەرج کراوە، بڕی ٢٢ ملیار دینار مابووەوە و بەغدا نیازی هەبوو کە بیگەڕێنێتەوە، بەڵام ئێمە توانیمان ئەو بڕەپارەیە بخەینە نێو پڕۆژەیاسای بودجەوه‌ و بۆ پارێزگای هەڵەبجەی تەرخان بکەین؛ ئێستایش کە بودجە پەسند کراوە، لە بڕگەیەکدا باسی ئەو پارەیە هەیە و دەبێ حکوومەتی عێراق پابەندی خەرجکردنی بێ.''

 

دەشڵێ، بڕی پارەکە بۆ ئاوەڕۆی هەڵەبجە خەرج دەکرێ.

 

بڵند ئیبراھیم  

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار