ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌نووس عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لییه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس(عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی) له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بێئاگایی خۆی له هه‌بوونی په‌یج یان ئه‌كاونتی فه‌یسبووك راده‌گه‌یه‌نێ و ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی هه‌یه و به ناوی ئه‌وه‌وه بیروڕا بڵاو ده‌كاته‌وه، ده‌ستێكی ناحه‌زانه‌ی له‌پشته و بێبه‌رییه لێی.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی (عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی)دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووه، دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه هیچ په‌یج و ئه‌كاونتێكی نییه؛ ئه‌و په‌یجه‌ش كه به ناوی ئه‌وه‌وه دروست كراوه، دوورونزیك پێوه‌ندی به‌وه‌وه نییه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ''ده‌ستێكی ناحه‌زانه‌ی له‌پشته كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی نابه‌جێ هه‌وڵی ناشیرینكردنم ده‌دات.''
ئه‌م دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس(عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی) پاش ئه‌وه دێ كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 11-12-2016، بابه‌تێكی ناشیرین و ناشیاو له‌باره‌ی مولوودی پێغه‌مبه‌ره‌وه(د.خ) بڵاو كراوه‌ته‌وه كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ ''ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕ و به‌ها و ئه‌خلاق و په‌روه‌رده‌ی منه.''




