٦٠٠ ئاوارەی دیکەی حەویجە گەیشتنە مەكتەب خالید

کەرکووک -KDP.info-٦٠٠ ئاوارەی دیکە خۆیان گەیاندە سنووری هێزەکانی پێشمەرگە کە ژمارەیان ٦٠٠ کەسێک دەبێ و، لێکۆڵینەوەش لەو پیاوانە دەکرێ کە لەگەڵیاندان نەوەکا ئهندامانی داعشانیان تێد بن.
(نەقیب سالار ماهر) ئەفسەری پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمڕۆ دووشهممه، ڕێژهیهكی زۆر ئاوارە گەیشتنە مەکتەب خالید لە سنووری کەرکووک کە لە حەویجەوه هاتوون و زۆربەیشیان ژن و منداڵن.
دەشڵێ، لە نێو ئهو ژماره زۆرهدا کە چهندان پیاوی تێدایه و، گومانی ئەوە دەکرێ کە داعش لەنێویاندا هەبێت، بۆیە بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێ.
قائید میرۆ




