٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئایدن مەعرووف: "ئەردۆغان پێیڕاگەیاندین لە ئاوەدانکردنەوەی شنگالدا هاوکار دەبن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (ئایدن مەعرووف) دەڵێ، سەرۆککۆماری تورکیا پێیڕاگەیاندین کە دوای نەمانی داعش وەک تورکیا لە ئاوەدانکردنەوەی شنگالدا هاوکار دەبن.

 

نوێنەری تورکمانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا سەردانی تورکیایان کردووه‌ و لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیراندا کۆ بوونه‌تەوە.

 

(ئایدن مەعرووف)، سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی کوردستاندا له‌وباره‌وه‌ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''کۆبوونەوەکە پێوەست بە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ و تورکمانەکانی تەلەعفەر بوو و، سەرۆککۆماری تورکیا (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئەردۆغان) پێێڕاگەیاندین، لە دوای نەمانی داعش تورکیا رۆڵی دەبێ لە ئاوەدانکردنەوەی تەلەعفەر و شنگالدا و هاوکار دەبن.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار