سەرۆكوەزیرانی شانشینی ئەردەن سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی کرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی شانشینی ئەردەن لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە (سەرۆک بارزانی) کرد.
دكتۆر هانی ئەلمولقی سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگریی شانشینی ئەردەن لە پەیامێكیدا بۆ بەڕێز (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە (سەرۆك بارزانی) گەیاند بە بۆنەی كۆچی دزایی ئەقلیمەخانی خوشكی گەورەی (سەرۆك بارزانی).




