٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سه‌ناتی فه‌ره‌نسا تاوانه‌کانی داعشی به‌ جینۆساید ناساند

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  ڕۆژنامەی (لۆ مۆند)ـی فه‌ره‌نسایی بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ئەنجوومەنی پیرانی فه‌ره‌نسا تاوانه‌کانی داعشی له‌ عێراق و سووریادا به‌ جینۆساید ناساند.

 

له‌ هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه‌، که‌ ٣٠٩ ئه‌ندامی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا ئه‌و تاوانه‌یان به‌ جینۆساید ناساند که ‌داعش له‌ سووریا و عێراقدا ئه‌نجامی داوه‌ و هه‌روه‌ها هیچ ده‌نگێکی ناڕازی نه‌بوو. واته‌ به‌ ٣٠٩ ده‌نگی پشتیوانی به‌رانبه‌ر سفری ڕه‌تکردنه‌وه‌. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی دیکه‌ی گرینگه‌ بۆ بردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانەکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار