وەزارەتی شەھیدان: سکاڵای کەسوکاری شەھیدان گهیشتنه وهزارهت.. پشتگیرییان دهكهین

ھەولێر-KDP.info- بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراون دەڵێ، کۆمەڵێک سکاڵای کەسوکاری شەھیدان دژی قسە ناڕەواکانی ئەندام پەرلەمانەکەی گۆڕان، ھێنراوەتە وهزارهتی شههیدان و بهرێزهوه بەدواداچون بۆ داواکانیان دەکەین.
(بەرەڤان حەمدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆمەڵێک ڕێکخراوی تایبەت بە کەسوکاری شەھیدان داوایان لەلای داواکاری گشتی تۆمارکردووە، ئەو داواکارییانە، ئامادەیە، سەندیکای پارێزەران و چهند پارێزەرێكی خۆبەخشی بە دوای داواکەیی كهسوكاری شههیدان دا دادەچن و ڕێکارە یاساییەکانیان بۆ جێبەجێ دەکەن."
(حەمدی) گوتیشی: "وەک وەزارەتی کارووباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، چەند یاداشتێک بۆ وەزارەتەکەمان ھاتووە، بهرێزهوه وەرمانگرتوون، و بۆ ھەموو دادوەرییەکانی دەبەین و، پشتگیری داواکانی کەسوکاری شەھیدانیش دەکەین لە ھەموو ڕوێکەوە."
فایزە کۆیی




