كەسوكاری شەھیدان: سكاڵا تۆمار دەكەین و یاسا دهكەینە قەڵغان بەرانبەر بێڕێزییهكان

هەولێر-KDP.info- ناڕەزایەتیی دژی گوتەكانی (سروە عەبدولواحید) پەرلەمانتاری گۆڕان بەرفراوان دەبێت و ئەمڕۆ لە چەند شار و شارۆچكەیەكی ھەرێمی كوردستان خۆپێشاندان دژی ئەو پەرلەمانتارە بەڕێوە دەچێت، كەسوكاری شەھیدانیش سكاڵای یاسای دژی (سروە) تۆمار دەكەن.
پهیامنێرمان له ههولێر رایگەیاند: "ژمارەیەكی زۆری كەسوكاری شەھیدان لە ھەولێر و دەوروبەری لەبەردەم سەرۆكایەتی داواكاری گشتی لە ھەولێر كۆبوونەتەوە، جگە لە شەرمەزاركردنی گوتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی گۆران سكاڵای یاسای لە دژی تۆمار دەكەن".
گوتیشی: "نوێنەری 15 رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی بەشدارییان لە گردبوونەوەكە كردووە، بەیاننامەیەك لەبارەی گوتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاراستەی ڕای گشتی دەكەن و سكاڵای یاسای لە داواكاری گشتی تۆمار دەكەن".
پهیامنێرمان لە دھۆك رایگەیاند: "چین و توێژە جیاجیاكانی دھۆك و كەسوكاری شەھیدان لەشاری دھۆك لەبەردەم دادگای دھۆك كۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی سكاڵای یاسای دژی (سروە) تۆمار بكەن".
كەسوكاری شەھیدان لە دھۆك ئەوە دەخەنەڕوو: "گوتەكانی ئەو پەرلەمانتارە ھەستی ئێمەی بریندار كردووه، بۆیە لە دادگا سكاڵای یاسایی لە دژی تۆمار دەكەین".
(ئامینە زكری) جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "وەك كچی پێشمەرگە و كەسوكاری شەھیدان، ھاتووین یاسا بكەینە قەلغان بەرامبەر ئەو كەسانەی بێڕێزی بەرامبەر پیرۆزییەكانی كوردستان دەكەن".
ھاوكات كەسوكاری شەھیدان و چین و توێژەكانی دەڤەری سۆران دژی گوتەكانی (سروە عەبدولواحید) لەبەردەم دادگای سۆران گرد بوونەوە.
پهیامنێرمان له سۆران رایگەیاند: "كەسوكاری شەھیدانی دەڤەری سۆران و ژمارەیەكی زۆر لە چین و توێژەكانی ناوچەكە لەبەردەم دادگای سۆران گرد بوونەتەوە، سكاڵا دژی پەرلەمانتارەكەی گۆڕان تۆمار دەكەن".
چەند رۆژێك لەمەوبەر (سروە عەبدولواحید) پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە كەناڵێك سوكایەتیی بە كەسوكاری شەھیدان كردووە، ئەمەش ناڕەزایەتیی بەرفراوانی خەڵكی كوردستانی لێكەوتەوە.




