٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە سەردانی بەرەی تورکمانی، پارتی گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەست پێکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بە سەردانی بەرەی تورکمانی لە هەولێر، پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كوردستان دەست پێکردەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتیی (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی لەگەڵ بەرەی توركمانیدا لە ھەولێر کۆ بووەوە.
وایش بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامیدا، بە ئامانجی گفتوگۆكردن بۆ چارەی دۆخی ھەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە.
(مەسعوود بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، پەیامێكی ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان كرد و داوای كرد گفتوگۆ بكەن بۆ چارەی كێشەكان و گۆڕانكاری لە دامەزراوەكانی ھەرێمی كوردستاندا، پاش سەردانی بۆ لای چەند الیەنێکی سیاسی لە هەولێر، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان گەڕێکی دیکەی گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەست پێكردەوە.


 

هەواڵی پەیوەندیدار