هه‌زاران پێشمه‌رگه ده‌ڵێن، ده‌بێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان سزا بدرێ.. په‌رله‌مان به یاسا ڕێ له سوكایه‌تیی به پێشمه‌رگه ڕێك بخات

هه‌ولێر-KDP.info- هه‌زاران له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به‌و سوكایه‌تییه‌ی كه نوێنه‌رێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له به‌غدا به پێشمه‌رگه و خێزانی شه‌هیدانی كرد، له به‌رده‌م په‌رله‌ماندا داوای سزادانی (سروه عه‌بدولواحید) ده‌كه‌ن و داوایشیانه په‌رله‌مان ڕێگری له سوكایه‌تیكردن به پێشمه‌رگه به یاسا ڕێك بخات.
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ''لێدوانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆران له به‌غدا، هێزی پێشمه‌رگه و خێزانی شه‌هیدانی ته‌واو نیگه‌ران و تووڕه كردووه، چونكه ئه‌و نوێنه‌ره‌ی گۆڕان له‌جیاتی داكۆكیكردن له مافه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌غدا، سوكایه‌تیمان پێ ده‌كات. جا له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌ر ڕۆژه و له‌ژێر ناوێك‌دا كه به میلیشیامان بزانن و سوكایه‌تی به خێزانه‌كانمان بكه‌ن قه‌بووڵ ناكه‌ین.''
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''پێشنوه‌ڕۆی دووسبه‌ی سێشه‌ممه، هه‌زاران پێشمه‌رگه له یه‌كه جیاوازه‌كان، به ڕێپێوان له شه‌قامی سه‌د مه‌ترییه‌وه به‌ره‌و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چین، هه‌ڵبه‌ت له په‌رله‌مان داوا ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر به‌و هێزه‌ی پارێزه‌ری خاك و كه‌رامه‌تی ئینسانی كورده كه پێشمه‌رگه‌یه، هه‌ڵوێستی هه‌بێ. ده‌مانه‌وێ ئه‌و نوێنه‌ره‌ی گۆڕان سزا بدرێ و دادگا لێی بێچێتهوه، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێ په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌ربكا و به هۆیه‌وه چی دی كه‌س و لایه‌ن زاتی ئه‌وه‌یان نه‌بێ بۆ مه‌رامی سیاسی و حزبیی خۆیان كه‌ی ویستیان په‌لاماری پێشمه‌رگه بده‌ن، سوكایه‌تیی به خێزانه‌كانمان بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا ده‌بین به قوربانی.''
قاید میرۆ




