فراكسیۆنی پارتی داوا له فراكسیۆنه‌كانی كوردستان ده‌كات كۆ ببنه‌وه و له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت گفتوگۆ بكه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، داوای كۆبوونه‌وه‌ی پێنج فڕاكسیۆنه‌كه‌ی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بگه‌نه ئه‌نجامێك و، رێككه‌وتنی نێوانیان له‌گه‌ڵ به‌غدادا جێبه‌جێ بكرێت.
دكتۆر(تاریق گه‌ردی) جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، پێشنیاز ده‌كات هه‌ر پێنج فڕاكسیۆنی كوردستانی كه له په‌رله‌مانی عێراقن، هه‌رچی زووه كۆ ببنه‌وه و دانوستان له‌باره‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كان بكه‌ن تا له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بڕیار بده‌ن، به‌پێویستیشی ده‌زانێ به‌پیر په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بچن و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابنیشن، هه‌روه‌ها گوتی ''با ببینه هۆكارێك بۆ لێكنزیككردنه‌ونه‌وه‌ی خاڵه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی له په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت، ده‌كرێت ئالیه‌تێك دابنرێت بۆ جێبه‌جێكردنی، چونكه دوای وا له كۆتایی ساڵ نزیك بووینه‌ته‌وه و پێشوازی له ساڵێكی نوێ ده‌كه‌ین، خه‌ڵك و میلله‌ت و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانیش چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئێمه شتێكیان بۆ بكه‌ین.''
جێگری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی هاوكات به‌پێویستی ده‌زانێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردسانیش به جیددی بیر له‌و بابه‌ته بكاته‌وه و ده‌بێت به ئه‌گه‌رێك رازی بێت، جا یان ئه‌وه‌تا نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا بكات، یانیش به‌دیلی دیكه‌ی هه‌بێت، ''چونكه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی شت له ئێمه ده‌كات وه‌ك نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا.''
له‌باره‌ی لێدوانی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردیشه‌وه گوایه له سه‌ره‌تای ساڵی دابێ مووچه له به‌غدا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر(تاریق گه‌ردی) گوتی، ''هیچ راست نییه، شتی وا هه‌ر له ئارادا نییه، چونكه یاسای بودجه به هه‌ردوو حكوومه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێت و به ته‌نیا لایه‌نێك نه سه‌رده‌گرێ نه جێبه‌جێیش ده‌كرێت؛ من وایده‌بینم كاركردن له‌سه‌ر خاڵی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێم به‌غدا ئه‌ركی نوێنه‌رانی كورده له به‌غدا و پێویسته ئه‌و رۆڵه بگێڕن.''
قائید میرۆ




