كه‌سوكاری شه‌هیدان سكاڵا له‌سه‌ر نوێنه‌ره‌كه‌ی گۆڕان تۆمار ده‌كه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- وا بڕیاره به هۆی سوکایەتیکردن بە خانەوادەی شەهیدان، سبەینێ دووشممە، کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە لە دادگای هەولێر سکاڵا لەسەر پەرلەمانتاری گۆڕان (سروە عەبدولواحید) تۆمار بکه‌ن و ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.
لەم بارەوە پارێزەر(بەختیار حەیدەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "کەسوکاری شەهیدان و قوربانیان دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ئه‌و كه‌سه‌دا بکرێت، بۆیە دەبێت بەپێی داواکاری سکاڵا کار مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و سەرجەم بەڵگەکان لە دادگا بخرێتەڕوو".
هه‌ر پێوه‌ست به‌م پرسه، (ئەیاد کاکەیی) سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: ''هەوڵ دەدەین ئەو کەیسە لە داواکاری گشتی بجووڵێنین، چونکە بەڵگەی ڤیدیۆیی هەیە و دەبێت تۆمه‌تبار ئامادە بێت لەبەردەم دادگا''، هه‌روه‌ها گوتی "بڕیارە سبەی دووشممە کەسوکاری شەهیدان لەبەردەم دادگای هەولێر کۆ ببنەوە و سکاڵای خۆیان تۆمار بکەن، ئێمەش پشتیوانی‌یان لێ دەکەین".
ئەمە لە کاتێکدایە حەفتەی رابردوو (سروە عەبولواحید) پەرلەمانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سوکایەتی بە خانەوادەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و شه‌هیدانی وڵات کرد.
کارزان سەباح هەورامی




