٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەم حەفتەیەدا بڕیار لە چارەنووسی خوێندن لە سلێمانیدا دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  نوێنەرێکی خەڵک لە پەرلەمانی کوردستاندا دەڵێ، وەزارەتی پەروەردە لەم حەفتەیەدا بڕیار لە چارەنووسی خوێندن لە سلێمانیدا دەدات. دەشڵێ، دەستەڵاتی سلێمانی و ئەوانەیشی کە پرۆسەی خوێندنیان کردووە بە سیاسی و لە دواکەوتنی پرۆسەی خوێندندا بەرپرسن.

 

(مەردان خدر) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی پەروەردە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەوەی لە سلێمانیدا پێوەست بە پرۆسەی خوێندن دەگوزەرێ کارەساتە و دەستەڵاتی سلێمانی خۆیان بەرپرسن لە دواکەوتنی پرۆسەی خوێندن؛ ئەوانەیش کە پرۆسەی خوێندنیان بە سیاسی کردووە و خۆیان خستووەتە پشت خۆپیشاندان بۆ موزایەدەی سیاسی، بەرپرسن لە دواکەوتنی پرۆسەی خوێندن.

دەشڵێ، وەزارەتی پەروەردە لەم حەفتەیەدا بڕیار لە چارەنووسی پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی و دەڤەرەکەدا دەدات.

 

کارزان سەباح هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار