٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكایەتیی هەرێم ئیدانەی تەقینەوەكانی شاری ئیستانبۆڵ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکەی ئیستانبۆڵ دەکات  کە شەوی 10ـی دیسەمبەری 2016 لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە دەرەوەی یاریگایەك لە شاری ئیستانبۆڵی توركیادا ژمارەیەك هاووڵاتی و پۆلیس بوونە قوربانی و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.

شەوی 10ـی دیسەمبەری 2016 لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە دەرەوەی یاریگایەك لە شاری ئیستانبۆڵی توركیادا ژمارەیەك هاووڵاتی و پۆلیس بوونە قوربانی و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.
وێڕای  ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە دەكەین سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیان ڕادەگەیێنین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ئامانجی تیرۆریستان تێكدانی ئاسوودەیی هاووڵاتیان و شێواندنی ژیان و ئۆقرەییە لە هەموو شوێنێكی جیهان، بەڵام لەوە دڵنیاین كە كردە و هزری نامرۆڤانەی تیرۆریستان كۆتاییەكەی شكستە و سەرناكەون.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
11ـی 12ـی 2016
 

هەواڵی پەیوەندیدار