زیاتر له نیوه‌ى لاى چه‌پى شارى مووسڵ ئازاد كراوه

مووسڵ-KDP.info- زیاتر له نیوه‌ى لاى چه‌پى شارى مووسڵ ئازاد كراوه و، وەک جێگرى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وایش دەڵێ، گۆڕانكاری له پلانى ئازادكردنى مووسڵدا نه‌كراوه.
له‌باره‌ى دەنگی گۆڕانكارى یاخود ڕاوه‌ستانى پرۆسه‌ى ئازادكردنى شارى مووسڵ، (هاشم بریفكانى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "لەگەڵ پارێزگارى نه‌ینه‌وادا (عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى) فه‌رمانده‌ى دژه‌تیرۆرمان بینی و ئەو پرسیارەمان لێی كرد و گوتى، هیچ فه‌رمانێك نییه بۆ گۆڕانکاری لە ئۆپه‌راسیۆنى مووسڵدا."
وەک (بریفكانى) دەڵێ، تیرۆریستانى داعش پرۆپاگنده بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه پرۆسه‌ى ئازادكرنى مووسڵ ڕاده‌وه‌ستێت له‌به‌ر بوونى به‌رگریى داعش، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆن له‌وه‌ته‌ى ده‌ستى پێكردووه، 25 بۆ 28 گه‌ڕه‌ك ڕزگار كراون كه ده‌كاته زیاتر له نیوه‌ى لاى چه‌پی شار و پێشڕه‌ویش به‌رده‌وامه. ئەو گوتی، "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه کە هێواش به‌رێوه ده‌چێت لەبەر ئەوەیە خه‌لكى سڤیل نه‌بنه قوربانى، چونکە تیرۆریستان دانێشتوانەکەی لە شاردا ماونەتەوە وەک قه‌ڵغانى مرۆیى به‌كار دێنێت و له‌ناو خه‌ڵكى سڤیلدا شه‌ڕ ده‌كات."
نه‌شوان به‌رزنجى




