چالاكییەکانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامە

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هاوكاریكردن و گه‌یاندنی كۆمه‌ك بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی روویان له هه‌رێمی كوردستان کردووە بەردەوامە، دوێنێیش به هه‌ماهه‌نگیی چەند رێكخراوێک، له كه‌مپه‌كانی دیبه‌گەدا پێداویستی و جلوبه‌رگ و ناوماڵه و پێداویستیی گه‌رمكه‌ره‌وەی به‌سه‌ر 1969 خێزانەئاواره‌دا دابه‌ش کرد. لە سلێمانییش هاوكاریی دا بە 800 خێزانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
هاوکارییەکانی دوێنێ 10.12.2016 له كه‌مپی دیبه‌گه یاریگا بە هاوکاریی UNHCR بوو و، سۆپا و په‌ناگا و دۆشه‌ك و به‌تانی و پێداویستیی پاككه‌ره‌وه و جلیكان و ئامێری ئاگركوژێنه‌وه‌یان به‌سه‌ر 627 خێزاندا دابه‌ش كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وە ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له هه‌ڵمه‌تێكی تردا پێداویستی پاككه‌ره‌وه و خاولییان به‌سه‌ر 427 خێزانی تردا دابه‌ش كرد.
هه‌ر هه‌مان رۆژ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له رێكخراوه‌كانی Bridge و كه‌سایه‌تییه‌كی خێرخواز پارسێلی خۆراك و جلوبه‌رگیان پێشكه‌شی 915 خێزانی كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌دا دابه‌ش كرد.

له هه‌ڵمه‌تێكی دیکەدا له شاری سلێمانی، پێداویستیی جۆراوجۆر و خۆراك و سوته‌مه‌نی به‌سه‌ر 800 خێزانی په‌نابه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری سلێمانی دابه‌ش کرد.
رۆژی 8/12/2016 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ر سێ كه‌مپه‌كانی باریكه و زڕگوێز و زڕگوێزه‌له له سنووری سلێمانی، كه به‌شێكی زۆری په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی تیادا نیشته‌جێبونه، پارسێلی خۆراك و پارسێلی پاككه‌ره‌وه و نه‌وتیان به‌سه‌ر 800 خێزانی په‌نابه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا دابەش کرد، كه هه‌ر خێزانێك 40 لیتر نه‌وت و 2 كارتۆن خۆراك و پاككه‌ره‌وه‌یان پێدرا.
جێگای ئاماژه‌پێدانه تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه بۆ پێشوازیكردن له ئاواره‌كانی پارێزگای مووسڵ و ده‌وروبه‌ری دروست كراون و، په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاره‌كانی سلێمانی و كۆیه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تردا، هاوکارییەکانی دابه‌ش دەکات.




