سێناتی فه‌ره‌نسا پرۆژەی جینۆسایدی كه‌مه‌ئایین و نه‌ته‌وه‌كانى په‌سند كرد

پاریس-KDP.info- نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا پرۆژەی بە جینۆسایدکردنی دژى كه‌مه ئایین و نه‌ته‌وه‌كانى په‌سند كرد و بەپێ ئەو یاسایە تاوانەکانی داعش دژی ئیزدی و مەسیحی و کەمەنەتەوەکانی تر لە فەڕەنسا بە جینوساید دەناسرێن.
(د. عه‌لى دۆله‌مه‌ڕى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پاش هەوڵدانێکی زۆر و پەیوەندیکردن بە پەڕلەمانتارەکان و دامودەزگاکانی تری حکوومەتی فەڕەنسا، هەر لە سەرەتای شەڕی داعشه‌وه كه دژ به کەمەنەتەوە و ئایینه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه و تاوانی به‌رانبه‌ر كردوون و جینۆسایدی كردوون، بۆ ناساندنی تاوانه‌كانیان به جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا هه‌وڵی بێوجانی داوه، خوشبەختانە ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنسا (سێنات) پڕۆژەی بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوان بەرانبەر بە کەمەنەتەوە و ئایینه‌کان لە عێراق و سووریایدا بە کۆی دەنگی 309 سێناتوری ئامادەبوو لە دانیشتنەکەدا لە 6/12/2016 پەسەند کرد، كه پڕۆژه‌كه لە لایەن سێناتور (برونو روتایو) و چەند سێناتوری تره‌وه پێشکەش بە سێناتی فەرەنسا کرابوو."
(دۆڵه‌مه‌ڕی) كه نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له فه‌ڕه‌نسا گوتیشی، "بەپێی ئەو یاسایە کە لە سێناتی فەرەنسا پەسەند کرا، تاوانەکانی داعش دژی ئیزدی و مەسیحی و کەمەنەتەوەکانی تر بە جینوساید دەناسرێن لە لایەن فەڕەنساوه و، لە داهاتوویشدا لە لایەن دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی."
نه‌شوان به‌رزنجى




