نوێنهرێكی كورد: بودجه له قازانجی هیچ لایهكدا نییه، حكوومهتی بهغدایش سهرنجی دهبێ

بەغدا-KDP.info- نوێنەرێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، باوهڕم وایه كه سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی لەگەڵ ئەو شێوازەی پەسەندکردنی بودجە نەبوو، خۆی هۆکاری سهرهكی لهوهی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا سەرنەگرێ، پڕۆژهی چهند فراكسیۆنێكی كوردستانییهوه بوو.
(نەدا مێرگەسۆری) ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراقدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، ''پێویستە ئەو فراكسیۆنانەی شانازی بە پڕۆژەی خۆیانەوە دەكەن لەنێو بودجەی گشتیی عێراقدا، بەرپرسیارەتیی نەهاتنی پشكی هەرێمی كوردستان بگرنە ئەستۆ، چونكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان خراوەتە ژێر بارێك ئەگەر نەوت و داهاتەكەی رادەستی بەغدا بكات ئەوا لەسەری قەرزدار دەبێتەوە، ناشزانم لەگەڵ حكوومەت كۆ دەبنەوە یان نا، چونكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای كۆبوونەوەی لەو فراكسیۆنانە كردووە بۆ ئەوەی باوەڕ بە حكوومەتی هەرێم بێنن چۆن دەتوانرێ یاسای بودجەی عێراق جێبەجێ بكەن کە لە قازانجی هەرێمدا بێ.''
(مێرگەسۆری) باوهڕی وایه كه، (حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆیشی دژی ئەو شێوازە پەسەندکردنەی بودجە بێ، جا ڕاستییهكهیشی وایه كه هۆكاری سهرنهگرتنی رێكکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بەهۆی پڕۆژهی چهند فراكسیۆنێكی كوردستانییهوه بوو.
ئاماژەیشی دا، ''سەرۆککۆماری عێراق هێشتا بودجەی پەسەند نەکردووە، حکوومەتی عێراق و هەرێمیش لەسەری رێک نەکەوتوون، جا بۆیە بەو شێوەیە بێ لە قازانجی هیچ لایەکدا نییە.''
قائید میرۆ




