دارایی خشته‌ی نوێی مووچه‌ی ڕاگه‌یاند

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورyی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ى چه‌ند شوێنێكی ڕایگه‌یاند، كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێ:
1- ڕۆژى دووشه‌ممه و سێشه‌ممه 12و 13/12/2016، مووچه‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى دابه‌ش ده‌كرێت.
2- ڕۆژى چوارشه‌ممه 14/12/2016، مووچه‌ى (كه‌مئه‌ندامان)ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى دابه‌ش ده‌كرێت.
3- ڕۆژى پێنجشه‌ممه 15/12/2016، مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.




