حكوومهت ڕۆژی لەدیكبوونی پێغەمبەری ئیسلام پیرۆز دەكات

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیران بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد دروودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات.
دەقی پەیامەکە:
ئەنجوومەنی وەزیران بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد دروودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین.
هیوادارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هۆكارێك بۆ یەكڕیزیی هەموو لایەنەكان و خۆشگوزەرانی و ئاسایش و ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتنی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان و هەموو ئەو نەهامەتییانە بڕەوێنێتەوە كە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە بەسەر گەلانی عێراق بەگشتی و پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی كوردستان بەتایبەتی، هێنراون و ببێتە هۆكاری نەمانی تیرۆر و تیرۆرستان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان.
لەم بۆنە پیرۆزەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی بەرگریكردن لە كوردستان و پاراستنی هەموو پێكهاتەكان لە تیرۆر و تیرۆریستان دادەنوێنین و لە خوای گەورە دەخوازین گیانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
دووبارە یادی پێغەمبەری ئیسلام دروودی خوای لەسەر بێت لە هەموو لایەك پیرۆز دەكەین.
ئەنجوومەنی وەزیرنی هەرێمی كوردستان
9/12/2016




