نووری بریمۆ: هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی ئه‌نه‌كه‌سه به‌رده‌وامه؛ سبه‌ی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ده‌كه‌ین

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا، خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری به‌ڕێوه به‌رن و تێدا، ده‌ستگیردنی ئه‌ندام و ههڵكۆتانه سه‌ر باره‌گاكانیان له‌لایه‌ن ئاسایشی په‌یه‌ده‌وه شه‌رمه‌زار بكه‌ن.
(نووری بریمۆ) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ''سبه‌ی شه‌ممه كه ڕۆژی مافی مرۆڤه، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا له گشت شاره‌كانی رۆژئاوای كوردستان خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری به‌ڕێوه ببه‌ن. خۆپیشاندانه‌كه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه و، مه‌به‌ست لێی بۆ ئیدانه‌كردنی سووتاندنی ئاڵای كوردستان و باره‌گاكانمان و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌نه‌كه‌سه‌یه له لایه‌ن ئاسایشی په‌یه‌ده‌وه له رۆژئاوای كوردستان، بڕیاره له شاری هه‌ولێریش یادداشتێك به نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بده‌ین.''
(نووری بریمۆ) گوتیشی ''ههڵكۆتانه سه‌ر باره‌گا و ئوفیسهكانی ئه‌نه‌كه‌سه و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندام و لایه‌نگر و چلاكوانانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن سه‌رانی په‌یه‌ده‌وه بووه به كاری ڕۆژانه‌یان و به‌رده‌وامی هه‌یه. ئاخر زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی ئێمه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه رۆژئاوای كوردستان و ئه‌گه‌ریش كه‌سێك بچێته‌وه، جا چ به رێگای فه‌رمی و یانیش به هه‌ر شێوه‌ك ده‌چێته‌وه خاكی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌وا رێگری لێ ده‌كرێت.''
قائید میرۆ




