یه‌كیه‌تیی ئافره‌تانی كوردستان: ده‌بێ بزووتنەوەی گۆڕان هەتا زووە جڵەوی خۆی و هەندێک لە هەڵسوراوە نابەرپرسەکانی بگرێته‌وە

هەولێر-KDP.info- یەکێتیی ئافەرتانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیێنێ، ده‌بێ بزووتنەوەی گۆڕان هەتا زووە جڵەوی خۆی و هەندێک لە هەڵسوڕاوە نابەرپرسەکانی بگرێته‌وە، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه، بزووتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای ئەم هەلومەرجەوە هەڵوێستێکی روونی نەبووە، بەڵکو هەندێک جاریش لە رێگەی ئۆرگانەکانی و هەڵسوڕاوانییه‌وه هەڵوێستی دوور لە هەستی نەتەوەیی و بەرپرسیارەتی و زیاتر لەوەش بێڕێزیکردن بە سیمبولە نەتەوەییەکان ده‌رده‌بڕێ.
له‌و ڕاگه‌یه‌ێندراوه‌یدا كه به‌دوای لێدوانی په‌رله‌مانتاری گۆڕان(سروه عه‌بدولواحید)دا ده‌ری كردووه و وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ناردووه، هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ''لە کاتێکدا کە گەل و نیشتیمانمان لە بارودۆخێکی سەختدایە بە هۆی برینی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستانه‌وه لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوه، سەرقاڵبوونی هەموو لایەک بە تایبەت ئەوانەی لە خەمی چارەنووسی ئەم گەلەن بە پرسە چارەنووسسازەکان و پرسی سەربەخۆیی و بەرەنگاربونەوەی قەیرانی دارایی و مەترسیی تیرۆریستان، بزووتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای ئەم هەلومەرجەوە هەڵوێستێکی روونی نەبووە، بەڵکو هەندێک جاریش لە رێگەی ئۆرگانەکانی و هەڵسوڕاوانی هەڵوێستی دوور لە هەستی نەتەوەیی و بەرپرسیارەتی و زیاتر لەوەش بێرێزیکردن بە سیمبولە نەتەوەییەکانمان دەنوێنرێت.''
یه‌كیه‌تیی ئافره‌تانی كوردستان هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، ''هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوی گۆڕان بە ناوی (سروە عەبدولواحید) کە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە لە لیستی گۆڕان، لە زۆربەی دیدارە میدیاییەکانیدا هەڵوێستی دژی کورد و بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی گەلی کوردستانی نواندووە و، لە دواین دیداریشیدا لە کەناڵێکی راگەیاندن بێڕێزییەکی بێسنووری کردووە بە پێشمەرگە و قوربانیدانی پێشمەرگە و شەهید و خیزانی شەهیدانی کوردستان، بە ئاستێک کە هەموو سنوورەکانی مۆڕاڵی تێپەڕاندووە.''
یه‌كیه‌تیی ئافره‌تان ده‌ڵێ، ''ناوبراو یەکێکە لە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق و ئەرکی سەرشانیەتی داکۆکی لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد و هاونیشتیمانیانی کوردستان لە نێویشیاندا ئافرەتانی کوردستان بکات، كه‌چی بە پێچەوانەوە دژ بە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانە و هاوهەڵوێستی شۆڤێنییەکانە و لە هەموویشی ترسناکتر لەو دیدارەیدا هێرش بۆ سەر توێژێک دەکات کە لە هەرە توێژە قوربانیدەرەکانن کە خێزانی شەهیدانن.''
یه‌كیه‌تیی ئافره‌تانی كوردستان لێدوانی لەم جۆرە و هەڵوێستی لەم شێوەیەی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان به نامۆ نازانێ و ده‌ڵێ ''بە گوێرەی باگراواندە کەسییەکەی، کە پڕە لە نیشانەی پرسیار، بە داخەوەین لەوەی کە ئافرەتێکی لەم شێوەیەی مایەپووچ لە هەڵوێستی نیشتیمانی و نەتەوەیی بەتاڵ لە گیانی مرۆڤایەتی و هاوسۆزی، نزمتر لە ئاست و شکۆی ئافرەتی کوردستان هێرش دەکاتە سەر ئەو ئافرەتانەی کە نموونەی بەرزی قورابانیدانن و ئێمە بە پێشەنگی خۆمان لێیان دەڕوانین.''
په‌یامه‌كه‌ی ئافرەتانی کوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی هێرشكردنه سه‌ر پێشمه‌رگه و دواجار خێزانی شه‌هیدان له لایه‌ن هه‌ڵسوراو و په‌رله‌مانتارانییه‌وه داوا له گۆڕان ده‌كات، ''هەتا زووە گۆڕان جڵەوی خۆی و هەندێک لە هەڵسوڕاوە نابەرپرسەکانی بگرێته‌وە بۆ ئەوەی بۆ له‌مه‌ودوا بە گیانێکی بەرپرسانە هەڵوێستەکانیان دەرببڕن.''




