سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی: ٩٩%ی فۆرمه‌کانی ئاشکراکردنی سامانی به‌رپرسان گه‌ڕاونه‌ته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکیی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، که ٩٩%ی فۆرمه‌کانی ئاشکراکردنی سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
(ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر) لە ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا گوتی: "یه‌کێک له کاره‌کانمان دابه‌شکردنی فۆرمی ئاشکراکردنی سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسان بووه و تائێستا٩٩% ی فۆرمه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه."
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکیی هه‌رێمی کوردستان گوتیشی: "ده‌ستمان به‌هه‌ڵمه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رتیل وه‌رگرتن کردووه، داواشی کرد که ڕاگه‌یاندنه‌کان هاوکارییان بکه‌ن له کاتێکدا تا ئێستا وه‌ک پێویست هاوکاری نه‌کراون."
(ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر) هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ٤٢ حاڵه‌تی گه‌نده‌ڵی ڕه‌وانه‌ی دادگاکان کراون و داوای له دادگاکان کرد ، له ساڵی ٢٠١٧ یه‌کلاییان بکاته‌وه.




