جێنشینی جێنشینی سعوودیا سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كا

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌م ئێواره‌یه‌ی چوارشه‌ممه‌یه و له ڕێی ته‌له‌فونه‌وه، جێنشینی جێنشینی سعوودیا(شازاده محه‌ممه‌د كوڕی سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز)، سه‌ره‌خۆشی له (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌دا كه ئه‌م ئێواره‌یه 7-12-2016 ساز درا، جێنشینی جێنشینی سعوودیا، به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوشكی گه‌وره‌ی (سه‌رۆك بارزانی) سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی ڕاگه‌یاند و، له خوای گه‌وره داواكار بوو خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و سه‌بر و ئارامییش به (سه‌رۆك) و خانه‌واده‌یان بدا.
جێنشینی جێنشینی سعوودیا(شازاده محه‌ممه‌د كوڕی سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز)، جێگری دووه‌می سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی سعوودیا و كوڕی شه‌شه‌می (شاسه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز) شای وڵاتی سعوودیایه.




