باشیک ئاوەدان و رووناک دەکرێتەوە

باشیک-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی ناحیەی باشیك دهڵێ، ئهگهر بێتو خزمەتگوزاریی بۆ شارهدێكهیان دابین بكرێ، ئهوا زۆر خێزان ئامادەن بگەڕێنەوە و دەشڵێ، ئێستا وەك ئیدارەی شارەكە خەریكی راكێشانی تۆڕی ئاو و خاوێنكردنەوەی شار و راكێشانی كارەبان.
دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا باشکیان لە ژێر دەستی داعشدا رزگار کرد، ئێستا دوو فەرمانگەی حکوومی لە باشیکدا کەوتوونەتە کار بۆ ئەوەی باشیک خاوێن و ڕووناك بكهنهوه، هەروەک (داسن قەوال سلێمان)، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەدێی باشیك بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ئاماژەی دا، ئێستا هەر دوو فەرمانگەی شارەوانی و كارەبای ناحیەی باشیك دەستیان كردووە بە رێكخستنەوە و خاوێنكردنەوەی سەنتەری ناحیەكه و فڕێدانی پاشماوەی ئەو فەرمانگانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە خاپوور كراون.
دەشڵێ، دوای پاككردنەوە تۆڕی كارەبای بۆ دهكێشرێتهوه و خزمەتگوزاریی دیكهی بۆ دابین دەكرێت، لە ئێستایشدا چهندان خێزان ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ شارۆچکەکە هەیە، بەڵام چونكه خزمەتگوزاریی پێویست نییه ناتوانن بۆی بگەڕێنەوە، ههڵهبهته دوای گەیاندنی خزمەتگوزاری بەتایبەتی كردنەوەی قوتابخانە خەڵكێكی زۆر دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
(داسن قەوال) گوتیشی، چەند رێكخراوێكی بیانی خەریكی پاككردنەوەی سەرچاوەی ئاوی باشیكن كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هەموو بۆمبڕێژ كراوە، پێشمەرگەش توانیویەتی ئهمنییهتهكە بپارێزێ و هیچ كێشەیەكی ئەمنییش لە سنووری باشیك نەماوە.
قائید میرۆ




