دەنگدان به پرۆژەیاسای بودجە فیڵ بوو..ئهمهریكا و فهڕهنسای لێ ئاگادار كراوهتهوه

بەغدا-KDP.info نوێنەرێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق، نیگەرانە لە بودجەی گشتیی عێراق و دەڵێ، دەنگدان لەسەر بودجە فێڵ بوو و ئەمەریکا و فەرەنسایان لێ ئاگادار کردووەتەوە.
(شاخەوان عەبدوڵڵا) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، ''ئاگاداری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و فەرەنسامان کردووەتەوە کە لە پڕۆژەبودجەی ٢٠١٧، عێراق هیچ مافێکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان نهداوە و ڕێژە و پشکی پێشمەرگە لەبەرچاو نەگیراوە، هەردوولایش بەڵێنیان دا کە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن و راستییەکان بخەنە بەردەم لایەنەکان.''
به گوتهی (شاخەوان عەبدوڵڵا)، كه دهڵێ دەنگدان لەسەر بودجە فێڵ بوو، لهبهر ئهوهیه هیچ بڕگەیەکی لە بەرژەوەندیی هەرێم نەبوو، ههربۆیە پارتی دەنگی لەسەر نەداوه.
پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی پەسەند کرد و، لەسەر داوای فراکسیۆنە شیعەکانیش بڕگەی 9ی لە ماددەی 5ی یاساکەدا هەموار کردەوە کە پێوەستە بە بەشەبودجەی پێشمەرگە و، بڕی ئەو پارەیەی دەستکاری کرد کە بۆ پێشمەرگە تەرخان کرابوو.
پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە ئەگەر پێشنیازەکان لە یاسای بودجەی 2017ی عێراقدا لەبەرچاو نەگیرێت، پێیەوە پابەند نابێت.
کارزان سەباح هەورامی




